چۆن تەمەنی دارێک دەزانرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-23:02:00 - کۆدی بابەت: 2946
چۆن تەمەنی دارێک دەزانرێت؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن تەمەنی دارێک دەزانرێت؟

ڕووەکەکان بە پێی ئەو تەمەنەی کە دەیکەن دەکرێنە سێ گروپەوە:

  1. تەمەن درێژەکان.
  2. تەمەن یەک ساڵەکان.
  3. گروپێکیش کە دوو ساڵ دەژین.

ڕووەکە یەک ساڵەکان ئەو ڕووەکانەن لە ماوەی یەک ساڵدا شین دەبن و گەشە دەکەن و بەردەدەن و دەمرن وەکو گەنم  وجۆر و نۆک و نیسک و تەماتە و پاقلە.
ڕووەکە تەمەن دوو ساڵەکان ئەوانەن کە ساڵی یەکەم گەڵا دەکەن و لە ساڵی دووەمدا گەشە دەکەن و بەردەدەن و ئەمجا دەمرن. وەکو حەیزەران و گوڵە هێر و کە لە خێزانی تۆڵەکەیە و (قمعیە) (جۆرە گیایەکە، گوڵەکەی لە ڕەحەتی دەچێت).
ئەو ڕووەکانەش دوو ساڵ زیاتر دەژین پێیان دەوترێت دار. ئەوانەن کە ساڵانە بەر دەدەن وەکو داری زەیتون و داری میوە.
هەندێک دار هەن زیاتر لە ٤٠٠٠ ساڵ تەمەن دەکەن وەکو داری (جبارە) (درەختێکە لە کۆمەڵەی سنەوبەر، بەڵام گەورەترە و نزیکەی سەد مەتر بەرز دەبێت و لە ناوچەی شاخ و بەردەڵانیدا دەڕوێت). ئەم جۆرە دارەش لە کالیفۆرنیای ئەمریکادا زۆرە. داری (تاکسوس) کە درەختێکی هەمیشە سەوزە ٣٠٠٠ ساڵ تەمەن دەکات. داری شابەڕوش (کستناو) ٢٠٠٠ ساڵ تەمەن دەکات، بەڵام دار بەڕوو تەنها ١٥٠٠ ساڵ تەمەن دەکات.

لێرەدا پرسیارێک دێتە گۆڕێ چۆن دەتوانین بزانین تەمەنی دارێک چەندە؟

زانایان شێوەیەکی زۆر سادەیان بۆ زانینی ئەو وەڵامەدا هێناوە. ئەویش بە زانینی ژمارەی گرێکانە لەسەر قەدی دارێک. ئەگەر دارێکمان دوو لەت کرد، زۆرێک لە گرێی لەسەر دەبینین. ئەو گرێیانە تۆماری تەمەنی دارەکەن. هەرچەندە دار بە تەمەنتر بێت قەدت ژێت توێکڵەکەی ئەستورتر دەبێت.
ئەو دارانەی لە زستان و پایزدا گەشە دەکەن، چڕتر و ڕەقترن لەو دارانەی لە بەهار و هاویندا گەشە دەکەن. کە دەبێتە هۆی دروست بوونی گرێ لەسەر قەدەەکە هەموو ساڵێک.
بەم جۆرە ئەو ئەڵقانەی لەسەر قەدی دارەکەن پێمان دەڵێن تەمەنی دارەکە چەندە.


سەرچاوەکان



1179 بینین