ئایا بۆچی کە نینۆک دەبڕین ئازاری نییە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-04-23:17:00 - کۆدی بابەت: 2949
ئایا بۆچی کە نینۆک دەبڕین ئازاری نییە؟

ناوه‌ڕۆك

نینۆکەکان

کاتێك ئەندامێکی لەشمان لێدانێکی بەردەکەوێت یان بریندار دەبێت هەست بە ئازارێکی زۆر دەکەین. بەڵام کاتێک نینۆکمان دەکەین هەست بە هیچ ئازارێک ناکەین، ئەگەر هاتبا نینۆک کردن ئازاری بۆ دروست کردباین. هیچ کەس نینۆکی نەدەکرد و ئێستا هەموو خەڵکی نینۆکیان زۆر درێژ بوو. ئایا دەزانیت بۆچی لە کاتی نینۆک کردندا ئازارمان ناگاتێ؟
لە کاتی نینۆک کردندا هەست بە ئازار ناکەین، لەبەر ئەوەی نینۆکەکان لە خانەی مردوو پێک هاتوون. کە جۆرە پڕۆتینێکی مردووە پێی دەوترێت (قارتین) ڕیشەی نینۆکەکان لە ناو پێستی پەنجەکاندایە. پێستی ژێر نینۆکەکانیش لە بەشەکانی تری لاشە دەچێت، بەڵام ئەمیان ڕیشاڵی نەرمی تێدایە.
ئەم ڕیشاڵانەش پەیوەستن بە نینۆكەکانەوە بۆیە لە دۆخێکی جێگیردا دەیهێڵێتەوە لەگەڵ ئەوەی نینۆک ئەستوورە بەڵام ڕیشەکەی لە ناو پێستدا زۆر ناسکە. ئەو بەشەشی کە نزیکی ڕیشەکەیەتی ڕەنگی سپییە و نیمچە بازنەییشە.
 نینۆک لە یەک ساڵدا نزیکەی دوو ئینچ درێژ دەبێت.
نینۆک بۆ لاشە زۆر بەسوودە، دەتوانین شتی پێ هەڵبگرینەوە و ئیشە هونەریەکانی پێ بکەین و هەروەها پارێزگاریش لە پەنجەکانمان دەکات. سەبارەت بە خانمانیش نینۆک پەیوەندییەکی بەهێزی هەیە لەگەڵ جوانیاندا، بۆیە بە جۆرەها ڕەنگ و بۆیاخی دەکەن.
بەڵام نینۆک زۆر درێژ بێت دەشكێ. لە ئەنجامی کەمی هەندێک توخمی خۆراکیشدا دەشێت تووشی عەیبە بێت بە شکان یان وەرین. یان دەشێت لە ئەنجامی سوتان یان شکاندا زیانێکی هەمیشەیی پێ بگات. هەروەها دەشێت لە ئەنجامی بەفر بارینیشدا  نینۆک لە ناو بچێت.
هەندێک ئاژەڵیش هەن نینۆکیان هەیە، نینۆکەکانی شەمپانزی لە نینۆکی مرۆڤ دەچێت. هەروەها مەیمونیش. شێر و پشیلە و سەگیش لەگەڵ چڕنوکەکانیاندا نینۆک هەیە. 
مانگا و گا و ئەسپیش جۆرێک لە نینۆکیان هەیە.


سەرچاوەکان



1159 بینین