گڵۆپی شەمع چۆن کاردەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-10:38:00 - کۆدی بابەت: 2956
گڵۆپی شەمع چۆن کاردەکات؟

ناوه‌ڕۆك

گڵۆپی نوێن (شمعە) چۆن ئیش دەکات؟

مرۆڤ لە دێر زەمانەوە ڕووناکی دەست کرد بەکار دەهێنێت. لە سەرەتادا پارچە داریان سووتاندووە بۆ ئەوەی ڕوناکیان دەست بکەوێت. دوای ئەوە سەری فتیلەیەکی خستۆتە ناو چاڵی بەردەوە کە پڕیان کردۆتەوە لە ڕۆنی ئاژەڵان. دوای ئەوە مۆم داهێنرا. بەڵام داهێنانێک کە شۆڕشی دروست کرس لەم بواری رووناکیدا، ئەو گڵۆپە کارەباییە بوو کە تۆماس ئەدیسۆن لە ساڵی ١٨٧٨ دایهێنا، بە هاتنی ساڵی ١٩٣٠ زانایانی ئەمریکا و ئەوروپا لولەکی فلۆرسنت (نوێن) ی قەشەنگیان دروست کرد. لولەکی فلۆری بریتیە لە شوشەیەکی درێژی ناو بەتاڵ بە مادەی فلۆری ڕووپۆش کراو و لە هەردوو لای لوولەکەوە دوو ئەلکترۆدانە لە تنگستن هەیە. لولەکە کە لە هەوا بەتاڵ دەکرێت و ڕێژەیەکی کەم لە جیوە و گازی ئارگۆنی تێ دەکرێت. کاتێک کە لولەکە کە دەگەیەنرێتە کارەبا ئەلکترۆداتە کە تنگستنەکە گەرم دەکات و دەست بە بەرهەم هێنانی ئەلکترۆدات دەکات. کاتێک دەدات لە گەردیلەکانی جیوەکە لە کاتی لێدانیشیدا لە مادە فلۆریەکە تیشکێکی سەرووی وەنەوشەی دەردەدات کە دەوروبەرمان بۆ ڕووناک دەکاتەوە. ڕەنگی ئەو ڕووناکیەش لەسەر مادە فلۆریەکە (فلۆرسنتیەکە) دەوەستێت. ئەو لولانە بە تنگستی قسڵی دادەپۆشرێت بۆ ئەوەی ڕەنگی شین بدات. ئەگەر بە سلیکاتی کالسیۆم داپۆشرا ڕەنگێکی سەوزمان دەداتێ. نوێن سەرچاوەیەکی بە سوودی رووناکیە. لەبەر ئەوەی کارەبا کەم خەرج دەکات و توانای رووناکی بەخشینیشی بەرزە. دەتوانێت نوانێکی ئاسایی بۆ ماوەی (٤٠) کاتژمێر هێزی بە چل وات لە کارەبا بگێڕێنین.


سەرچاوەکان



556 بینین