چی وادەکات لێدانی دڵ بگۆڕێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-10:54:00 - کۆدی بابەت: 2958
چی وادەکات لێدانی دڵ بگۆڕێت؟

ناوه‌ڕۆك

چی وادەکات لێدانی دڵت بگۆڕێت؟

هەر لێدانێکی دڵ نزیکەی هەشت لە دەی چرکەیەک دەخایەنێت. دڵ نزیکەی ١٠٠ هەزار جار لە ڕۆژێکدا لێ دەدات. هەمان ژمارەش پشوو دەدات. لە ساڵێکدا نزیکەی ٤٠ ملیۆن جار لێ دەدات.
لێدانی دڵ بریتیە لە هاتنە یەکی دڵ بۆ ئەوەی خوێن بە سەرانسەری لەشدا دابەش بێت. لەبەر ئەوە بە پێی پێویستی لەشمان دڵ لێدەدات. گۆڕانکاری لێدانەکانی دڵ زۆربەی جار لە ئەنجامی کارەوەیە. کاتێک ماسولکەیەک لە شوێنێکی لەشدا کارێک ئەنجام دەدات ترشی کاربۆنیک بەرهەم دەهێنێت، گەردیلەکانی ترشیەکەش بەهۆی خوێنەوە دەچێت بۆ شوێنێکی دیاری کراو لە دڵدا. لە ماوەی دە چرکەدا، ئەو شوێنەش گوێچکەڵەی ڕاستە، لەوێدا خانەکان گەردیلەکانی ترشی کاربۆنیکەکە وردەگرن. ئەو وەرگرتنەش لەگەڵ ڕێژەی لێدانەکانی دڵ و چەندی ترشی کاربۆنیکی لە خوێنەکەدایە ڕێک دەکەوێت. ئەگەر ماسولکەکە لە کار وەستا و بڕی ترشی کاربۆنیکەکە کەم بووەوە لە خوێندا ئەوا کاری دڵ خاو دەبێتەوە. بەڵام کاری دڵ پەیوەستە بە پێداویستیەکانی هەموو لەشەوە. وروژاندنێکی مێشکی دەمارێک دەوروژێنێت کە وادەکات دڵ خێراتر لێبدات. کاتێک دەترسین یان دڵ تەنگ دەبین ئەوا دەمارێکی تر دەوروژێت و وادەکات لە دڵ بە شێوەیەکی خاوتر لێ بدات. مرۆڤ ناتوانێت ڕێژەی لێدانی دڵی بگۆڕێت. لەبەر ئەوەی نایەوێت بەڵام کەسانێک هەن کە ئەتوانن ئەوە بکەن.


سەرچاوەکان



1132 بینین