لە کەیەوە ژنان قژیان پەلکە دەکەن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-11:01:00 - کۆدی بابەت: 2959
لە کەیەوە ژنان قژیان پەلکە دەکەن؟

ناوه‌ڕۆك

لە کەیەوە ژنان قژیان پەلکە دەکەن؟

هەر لە سەرەتای مرۆڤایەتیەوە ژنان و پیاوان گرنگیان بە جوانکردن و داهێنانی قژیان داوە. ئەوەی کە جێی سەرنجە جوانکردنی قژ نیشانەی شارستانیەت و پێشکەوتن نەبووە. نەتەوە سەرەتایی و هەمە چەشنەکانیش لە هەموو جیهاندا گرنگیەکی زۆریان داوە بە قژ. وا دیارە تەنانەت لە سەردەمە کۆنەکانیشدا قژی لول زۆر لە قژی خاو گرنگتر بووە. بۆیە چەندین هۆکاری دەست کرد بەکارهێنراوە بۆ قژ لول کردن. ژنان و پیاوانیش وەکو یەک ئەوەیان کردووە.
تەنانەت پیاوانیش ڕیشیان لول کردوە! لەگەڵ هاتنی شارستانیەتدا جۆر و شێوازەکانی قژ لول کردن بە هەموو ئەوروپادا بڵاوبووەوە. لەگەڵ خەنە و بۆیەدا. دوای ئەوە پیاوان قژیان درێژ کرد تا ئەوەی گەیشتە ئەوەی پاشای بەریتانیا هنری پێنجەم فەرمانێکی دەرکرد کە نابێت پیاو قژ درێژ بکات بەڵام ڕێگەی پێ دان ڕیش درێژ بکەن و سمێڵ لول بکەن. بەڵام لە جەیمسی یەکەم لە ساڵی ١٦٠٣دا چووە سەر تەختی پادشایەتی بەریتانیا مۆڵەتی دایە پیاوان قژ درێژ بکەن. داب و نەریتی قژ کورت کردنی پیاوان لە سەدەی نۆزدەهەمەوە دەستی پێکرد. بەڵام ژنان قژیان درێژ دەکردەوە لەبەر ئەوەی بە (نیشانەی سەر بەرزی دەزانن). دەبێت بووترێت قژ کورت کردنەوە بیدعەیەک بوو لە دیوانی لویسی چوارەمەوە داهێنرا. هەروەها عادەتێکی پەیڕەو کراویش بوو لە دیوانی جیمسی یەکەمی بەڕیتانیادا.


سەرچاوەکان



846 بینین