کێ گەردیلەی دۆزییەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-11:43:00 - کۆدی بابەت: 2966
کێ گەردیلەی دۆزییەوە؟

ناوه‌ڕۆك

كێ گەردیلەی دۆزیەوە؟

یۆنانیە كۆنەكان (گریكەكان) بڕوایان وابووە ھەموو ماددەیەك لە گەردیلە پێك دێت . 
لەڕاستیدا وشەی گەردیلە «atom» لەزمانی ئینگلیزیدا لەوشەیەكی ئەغریقیەوە ھاتووە كە مانای (ئەوەی دابەش ناكرێت) دەدات .
یۆنانیە كۆنەكان باوەڕیان وابووە ئەو مەوادانەی كە دابەشبوونیان بەردەوام بێت تا ئاستێكی دیاریكراو، دواین بەشی دابەشبوونی پێی دەوترێت(گەردیلە). بەڵام ئەمڕۆ ناتوانین بڵێین گریكەكان گەردیلەیان دۆزیەوە، ئەوە تەنھا وەكو بۆچونێك بووە لایاندا .
ئەو باوەڕو بۆچوونەیان شتێكی زانستی نەبووە ھیچ شتێكی زانستیشی لێ نەكەوتەوە و تەنھا بیرۆكەیەكی فەلسەفی بوو لەسەر ماددە و جیھان.
ئەو گەردیلەیەی ئەمڕۆ دەیزانین لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە و بیردۆزەی زانستیەوە دروست بووە، تا سەرەتای سەدەی نۆزدەھەم چۆنێتی دروست بوونی ماددە لە ڕاستی دا شتێك بوو تەنھا فەیلەسوفەكان بیریان لێ دەكردەوە. تا لە ساڵی ١٨٠٣دا زانایەكی كیمیك و ماتماتیكزانی ئینگلیزی (جۆن دالتۆن) ھات و یەكەم كەس بوو بیردۆزەی زانستی گەردیلەی دانا.
"دالتۆن" تاقیكردنەویەكی زۆر وردی كردو ھەستایە پێوانەكردنی نموونەیەك لە ھەر گازێك و سەیری كرد جیاوازی ھەیە لە كێشیاندا، بۆیە بۆ دەركەوت گازەكانیش وەكو شلەمەنیەكان و مەوادە ڕەقەكان لە گەردیلۆكە پێك دێن. كە بەپلەی وردی بڕوا ناكرێت و ئەویش ناوی (گەردیلە)ی لێنا .داڵتۆن مەزندەی كێشە ڕێژەییەكانی كرد بۆ گەردیلەی توخمە ناسراوەكان كاتێك ڕای گەیانش كە گەردیلەی توخمە جیاوازەكان ، تایبەتی جیاوازو كێشی جیاوازیان ھەیە ، لەوەوە زانینی زانستی بۆ گەردیلە دەستی پێكرد . بەڵام ھێشتا بەوردی تەفسیری ئەوەی نەكردبوو گەردیلە چیە و چۆن ئیش دەكات.
دوای سەد ساڵ لەوە (ئیرنست ڕۆزەر فۆرد) كە ئەویش زانایەكی ئینگلیزی بوو بیردۆزەیەكی سەبارەت بە گەردیلەی دانا، كە لەوەسفی كۆمەڵەی خۆر دەچوو كە دەگوت: لە چەقدا ناوێكی قورس ھەیە ، كە بارگەی موجەب ھەڵدەگرێت وبەدەوری ئەم ناوكەش دا ئەلیكترۆناتی بارگە سالب ھەیە  . ئەمڕۆ زانایان باوەڕیان وایە گەردیلە ئەلیكترۆنات و پڕۆتۆنات و نیوترۆنات و پۆزترۆنات (تەزوی بارگە موجەب ) و نیوترانیۆت (گەردیلەیەكی وردەو بەرامبەرە لەژێر ئەلیكترۆناتی قەبارەوە) و میزۆنات ( تەنۆكەی  ئەلیكترۆنی و ھیبرونات)" تەنۆكەی ئەتۆمی  كە لە نیوترۆن سوكترەو  لە دیریترون قورسترە".
لە ڕاستیدا زانایانی ئەمڕۆ  لەناو دڵی گەردیلەدا زیاتر لە بیست جۆری جیاواز لە گەردیلۆكەی زۆر وردیان دۆزیوەتەوە. ئەوەی كە سەیر و نامۆیە  تا ئێستاش وێنەیەكی  تەواو لەسەر گەردیلە  نییە  ، كە بتوانرێت ھەموو شتێكی لەسەر تەفسیر بكرێت!


سەرچاوەکان



2928 بینین