پاتری ئۆتۆمبێل چۆن کاردەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-11:50:00 - کۆدی بابەت: 2967
پاتری ئۆتۆمبێل چۆن کاردەکات؟

ناوه‌ڕۆك

‎پاتری ئۆتۆمبێل چۆن ئیش دەكات؟

‎پاتری ئامێرێكە بە كارلێكی كیمیاوی كارەبا بەرھەم دەھێنێت. كە زیاتر لە یەك خانەی تێدایە و ھەر خانەیەكیش تەزووی تایبەت بەخۆی بەرھەم دەھێنێت پاتریە چەند خانەیەكیش بەكاردەھێنێت بۆ بەرھەمھێنانی كارەبای ئۆتۆمبێل و كەرەستە قورسەكان و موشەكی ئاسمان و ژێر دەریایی و گڵۆپ و ھیتریش. ‎ئەو پاتریانەی لە ئۆتۆمبێلدا بەكار دەھێنرێت پێیان دەوترێت (مركم) (ئامێری كارەبا پەسیسەكردن) یەكەم مركم لە ساڵی ١٨٥٩ دا لەسەر دەستی زانای فیزیك زانی فەڕەنسی (گاستۆن پلانتی)یەوە دروست كرا بە بەراورد لەگەڵ پیلی وشكدا ئەمیان ڕێژەیەكی زیاتر لە كارەبا بەرھەم دێنێت 
‎لەپاتری ئۆتۆمبێلدا زنجیرەیەكی پەیوەست لەسێ یان شەش خانە ھەیە. كە دەتوانێت ئەو پاتریانە چەند جارێك شەحن بكرێتەوە و بۆ ماوەیەكی درێژتر بەكاربھێنرێت. دوو جۆر مركم مان ھەیە ترش و تون . پاتریە ترشیە قوڕقوشمیەكان لە حاویاتێك پێك دێت لە  پلاستیك یان لاستیكی ڕەق دروست كراوە و لە ھەموو دونیادا ھەر ئەمجۆرە پاتریە بەكاردەھێنرێت .
ھەموو خانەكانی ئەمجۆرە پاتریە بریتییە لە دوو كۆمەڵە جەمسەری كارەبایی (الكترودات) یەكێكیان موجەب و ئەویتریان سالبە. یەكیان لە قوڕقوشم و ئەوی تریان لە دووەم ئۆكسیدی قوڕقوشم دروستكراوە. ھەردوو جەمسەرەكەش سەرەكەیان لەناو تێزابێكی كاڵكراوەدایە. خانەكانی ئەم پاتریەش پێویستی بە ئاوی دڵۆپاو ھەیە و ھەر خانەیەكیش توانای كارەباییەكی  جیاوازی ھەیە كە دەگاتە دوو ڤۆڵت.
لای جەمسەری موجەبەوە دووەم ئۆكسیدی قوڕقوشمەكە لەگەڵ ھایدرۆجین و ئایۆناتی كبریتات ( سلفات) كارلێك دەكەن لە تێزابەكەدا و سلڤاتی قوڕقوشم و ئاو پێك دەھێنن. لەم كارلێكەدا دوو كەھریبی بارگە سالبەكە واتە (دوو ئەلیكترۆن) پارسەنگی كارلێكە كیمیاویەكە دەكەن. لە جەمسەرە سالبەكەش ئایۆناتی سلڤات كارلێك دەكات و سلڤاتی قوڕقوشم دروست دەكات . ئەو تەلەش ئایۆناتی سلڤات كارلێك دەكات و سلڤاتی قوڕقوشم دروست دەكات . ئەو تەلەش دوو ئەلیكترۆنە دەردەدات كە پارسەنگی كارەبایەكە دەپارێزێت.
كورتەی ئەم كارلێكەش ئەوەیە، ئەلیكترۆناتەكان دەست بە ڕۆشتن دەكەن لە پلێتە سالبەكەوە بۆ پلێتە موجەبەكە. كاتێك دوو ئۆكسیدی قوڕقوشم تەواو دەبێت خانەكە لە ئیشكردن بووەستێت. دەتوانرێت بە ناردنی تەزویەكی  كارەبایی لە  پلێتە سالبەكەوە بەرەو پلێتە موجەبەكە جارێكی تر خانەكە شەحن بكرێتەوە.  لەم كردارەدا ( سلفاتی قوڕقوشمەكە) لە پلێتە سالبەكەدا لەناو دەچێ و دەگۆڕێت بۆ قوڕقوشم ، لە پلێتە موجەبەكەش دەگۆڕێت بۆ دووەم ئۆكسیدی قوڕقوشم. لە كرداری دووبارەكردنەوەی شەحن كردندا وزە كارەباییەكە دەگۆڕێت بۆ وزەی كیمیایی و سلفاتی قوڕقوشمیش دەگۆڕێت بۆ قوڕقوشم و دووم ئۆكسیدی قوڕقوشم.
ئەویش وادەكات ئایۆناتی سلفات لەگەڵ ئاوەكەدا یەك بگرن و بگۆڕێن بۆ تێزابێكی كاڵ.
كاتێك خانەكە بەكاردەھێنرێت، ئەم كارلێككردنانە بە ئاڕاستەی پێچەوانەدا بەردەوام دەبێت. لەبەر ئەوە دەڵێین ئەو وزە كارەباییەی بەكاردەھێنرێت جارێكی تر لە خانەكادا ھەڵدەگیرێت، لەماوەی دووبارە كردنەوی بارگاوی كردندا.
لە پاتریە تونەكاندا لەبری تێزاب ھایدرۆكسیدی پۆتاسیۆم بەكار دەھێنرێت ئەو پاتریەش دوو جەمسەری ھەیە. بەڵام  لەپاترییە تونەكاندا جەمسەری موجەب لە ئۆكسیدی نیكڵ و جەمسەری سالب لە كادیۆم دروست دەكرێت. وە ئەم خانانە پێویستیان بە دووبارە ئاو تێكردنەوە نییە. بە بەراورد لەگەڵ  خانە ترشە قوڕقوشمیەكاندا، ئەم كێشی سوكترە. بەڵام توانای بەرھەم ھێنانی كارەبای ئەم تەنھا ١,2 ڤۆڵتە.
جۆرێكی تر لە خانەی تونی دوو جەمسەر لە ئۆكسیدی زیوو پلێتی زینك دروست دەكرێت. ئەم جۆرە خانانە وزەی كارەبای زیاتر دەدەن . بەڵام ھەموو كەس ناتوانێت بەكاری بھێنێت  چونكە دروست كردنی پارەی زۆری تێدەچێت، لەبەر ئەوی نرخی زیو گرانە.


سەرچاوەکان



1383 بینین