پلێتە ئەلەمنیۆم لە چی دروست دەکرێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-05-15:34:00 - کۆدی بابەت: 2971
پلێتە ئەلەمنیۆم لە چی دروست دەکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

پلێتە ئەلەمنیۆم

ئەلەمنیۆم زۆرترین کانزایە کە بە فرەیی لە توێکڵی زەویدا هەیە. لە چینی سەرەوەی زەویدا، ڕێژەکەی لە نێوان ٧ بۆ ٨٪ دایە.
بەڵام ئەلەمنیۆم بە شێوەی پاک و بێگەرد لە سروشتدا نییە. بەڵکو بە تێکەڵ لەگەڵ توخمەکانی تردا هەیە و زۆر بە زەحمەت شیتەڵ دەکرێت. لە گرنگترین خاوەکانی ئەلەمنیۆم (بۆکسێت)ـە کە لە بنەڕەتدا لە هایدرۆکسیدی ئەلەمنیۆم پێک دێت.
ئەم جۆرە گڵە سوورە ڕێژەی ٤٠ بۆ ٦٠٪ ئۆکسیدی ئەلەمنیۆمی تێدایە.
ئەلەمنیۆم چەند تایبەتمەندییەکی هەیە کە وای لێدەکات و بۆ زۆر شت بەسود بێت، لەوانە کێشی سووکە، کێشی یەک لەسەر سێی کانزاکانی وەکو ئاسن و مس و نیکل و زینکە. گەیەنەرێکی باشە بۆ کارەبا، بەڵام نەگەیەنەرێکی باشە بۆ گەرما. چونکە ڕووە لووس و بریقەدارەکەی تیشکی گەرمییەکە پێچەوانە دەکاتەوە.
ژەنگ ناگرێت و ناڕزێت کاتێک هەوا لەگەڵ ئەلەمنیۆمدا یەکدەگرن بە خێرایی لەگەڵ ئۆکسجینەکەدا کارلێک دەکەن بۆ دروست کردنی چینێکی تەنکی ڕەقی بێ ڕەنگ کە دەبێتە هۆی پاراستنی لە کارلێکی تری کیمیاوی و بەوەش ژەنگ دروست ناکات.
لەبەر ئەم هۆیانە ئەلەمنیۆم لە پیشەسازی پلێت دا بەکار دەهێنرێت. پلێت بریتییە لە پەڕەکێکی کانزایی، ئەستورییەکەی (٠،١٢٧٠) ملیمەترە یان کەمتر. بۆ ڕێک کردنی هەر کانزایەک بۆ ئەو تەنکیە، مرۆڤ پێویستی بە ئامێری زۆر وردە هەیە. لەبەر ئەوەی بچوکترین جیاوازی لە ئەندازەدا لەسەر پلێتەکە دەردەکەوێت.
جۆرەها کارگە دروست کراوە بۆ ڕێککردنی ئەلەمنیۆم و کانزاکانی تر بۆ پلێت بەو ئەستوریەی کە پێویستە.
ئەلەمنیۆم نەرمە و قابیلە بۆ کوتاندن بۆ پلێتێک کە ئەستورییەکەی (٠،٠٠٥٠٨) لە میلیمەتر دەبێت. بۆ دەست خستنی پلێتی قایم، قاڵبی ئەلەمنیۆم بەکار دەهێنرێت. لەم حاڵەتەدا کانزای تر لەگەڵ ئەلەمنیۆمدا تێکەڵ دەکرێت.
ئەو پلێتە ئەلەمنیۆمانەی کە لە ماڵاندا بەکاریان دەهێنین، خۆڕاگرن لە بەرامبەر شێ و گازات و ڕزین و ژەنگ و چەوریدا. نە بۆن نە تامیان نییە.
گەرماش پێچەوانە دەکەنەوە و، گەرماش لێیانەوە ناچێتە ئەودیوەوە.


سەرچاوەکان



1761 بینین