چیمەنتۆ چۆن دروست دەکرێت؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-06-01:55:00 - کۆدی بابەت: 3001
چیمەنتۆ چۆن دروست دەکرێت؟

ناوه‌ڕۆك

چیمەنتۆ چۆن دروست دەکرێت؟

چیمەنتۆ بەسوودترین مەوادی بینایە وە لە هەموو وڵاتانی دنیادا بەکار دەهێنرێت وەکو مادەیەک بۆ جۆشدان و یەکگرتن لە دروستکردنی بینا و ئەندازیاری شارستانیدا. چیمەنتۆ هاڕاوەیەکی ڕەنگ خۆڵەمێشیە کاتێک لەگەڵ ئاودا تێکەڵ دەکرێت و بۆ ماوەیەک دەهێڵرێتەوە وەکو بەردی لێ دێت. ڕۆمانیەکان پێشی (٢٥٠)پ.ز چیمەنتۆیان دۆزیەوە کە لە تێکەڵ کردنی قسڵی مردوو لەگەڵ لم و لمی گڕکانیدا دروستیان دەکرد و پێیان دەوت: (بۆزولان) تا ناوەڕاستی سەدەی هەژدەهەم بە شێوەیەکی بەربڵاو ئەم چیمەنتۆیە بەکار دەهێنرا. لە ساڵی ١٧٥٧دا ئەندازیارێکی بەڕیتانی بەناوی (جۆن سمیتۆن) جۆرێکی زۆر باشی لە چیمەنتۆ دروست کرد. بە گەرم کردنی قسڵی مردوو لەگەڵ گڵێنە (قورە سوورە)دا ئەم جۆرەش لە چیمەنتۆ بۆ چەند ساڵێکی زۆر بەکارهێنرا. بەڵام بەربڵاوترین چیمەنتۆی بەکارهێنراو ئەو جۆرەیە کە ئینگلیزی جۆزیف ئەسبدین لە ساڵی ١٨٢٤دا دروستی کرد. لەبەرئەوەی ئەگەر وشک بێتەوە ڕەنگی لە ڕەنگی بەردی پۆرتلاند بە تێکەڵ کردنی بەشێک لە گڵێنە لەگەڵ بەشێک لە قسڵ کە دەبێت لە فڕنێکی پلەی گەرمای زۆر بەرز بێت. بەهۆی دەسارێکەوە (ئاشێکە) وە هەردوو مادەکە دەهاڕێت و ئەنجا تێکەڵ دەکرێت. ئەنجا تێکەڵەکە ڕەوانەی فڕنێکی زۆر گەرم دەکرێت کە پێی دەوترێت تەنور کە پلەی گەرمای لە نێوان ١٥٠٠-١٦٠٠ پلەی سەدیدایە. تا دەبێتە پارچەیەکی ڕەق کە پێی دەوترێت (خشنە) کاتێک خشنە سارد دەبێتەوە دەهاڕێت بۆ هاڕاوەیەکی زۆر ورد ئینجا بە ڕێژەی نزیکەی (٣٪) گەچی تێدەکرێت بەمەش دەوترێت (چیمەنتۆی پۆرتلاند) دوای ئەوەی کرایە کیسەوە ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت. بەڵام زانایانی هیندی توانیویانە لە بەڵمە برنج جۆرێکی تایبەتی لە چیمەنتۆ دروست بکەن. 


سەرچاوەکان



1072 بینین