مارمێلکە

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-01:33:00 - کۆدی بابەت: 3017
مارمێلکە

ناوه‌ڕۆك

مارمێلكە " قومقومە"

كاتێك قومقومە ڕووبەڕوی ھێرشی دوژمنەكەی دەبێتەوە زۆربەی جار ھەڵدێت و بەشێك لە كلكی لەشوێنی خۆی بەجێ دەھێڵێت. ئەو بەشە بڕاوەی كلكی بۆ ماوەیەك  ھەڵبەز و دابەز دەكات بەوەش دوژمنەكەی تووشی شڵەژان دەكات و دەتوانێت بۆی ھەڵبێت.
قوقومە ھەركاتێ بیەوێت، دەتوانێت واز لە بەشێكی كلكی بھێنێت .لەبەر ئەوەی ئێسكی كلكی زۆر نەرمە، تەنانەت ھەربەشێكی كلكی زۆر بەئاسانی لە لەشی جودا دەبێتەوە. كاتێك كلكیشی فڕێ دەدات زۆر خوێنی لێ ناچێت لەبەرئەوەی سەری دەمارەكانی شێوە داخراوێكە. بۆیە قومقومە  زۆر بە ئاسانی دەتوانێت واز لەكلكی خۆی بھێنێت و لەماوەی چەن ڕۆژێكدا كلكی تازە لەشوێنیدا بڕوێنێتەوە .زانایان لێكۆڵینەوەیان لەسەر زیاتر لە ٢٥ھەزار جۆر قومقومە كردووە و گەیشتونەتە ئەوەی لەشی قومقومە دابەشكراوە بۆ سێ  بەشی سەرەكی .سەر،قەد،كلك . ھەموو جۆركانی قومقومە چوار قاچیان ھەیە . لەگەڵ ئەوەی زۆربەی قومقومەكان ھێلكە دەكەن ،بەڵام ھەندێكی كەمیشیان دەزێن .زۆربەی قومقومەكان لەسەر مێروەكان دەژین بەڵام ژمارەیەكی كەم كە لەجۆرە گەورەكانیان مێروو باڵندەش دەخۆن  درێژی ھەندێكیان سێ مەتر زیاترە و دیمەنێكی ترسناكیان ھەیە. دەتوانن بە كلكە درێژە بەھێزەكانیان ئاژەڵێكی گەورە بكوژن .
ئەمجۆرە قومقومە لە وڵاتە ئیستیوایەكاندا دەژین . قرژاڵ و كەركەدەنیش بەھەمان شێوە دەتوانن  لەكلكیان ڕزگاریان ببێت.


سەرچاوەکان



2169 بینین