چۆن شوشە دۆزرایەوە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-07-01:27:00 - کۆدی بابەت: 3018
چۆن شوشە دۆزرایەوە؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن شوشە دۆزرایەوە؟

بە درێژای ھەزاران ساڵ وەكو خشڵ و دیمەن سەیری شوشە كراوە، گرانیەكەی لەوەدا بووە كە بۆ دروست كردنی شتە بەنرخەكان بەكارھێنراوە . بەڵام لەو كاتەدا مرۆڤ توانی لە شوشەوە ئەودیوو ببینێت توانی سوود لە شوشە وەربگرێت . بەحەق كەس نازانێت كەی و لەكوێدا بۆ یەكەم جار نھێنی پیشەسازی شوشە فێربووە. بەڵام ئەوەی دەیزانین لەمێژەوە شوشە بەكار هێنراوە. پێكھاتە سەرەكیەكان لە پیشەسازی شوشەدا بریتییە لە لم و خۆڵەمێشی صۆدە ( كاربۆناتی صۆدیۆمی نائاوی) یان پۆتاس و قسڵ و تواندنەوە یان پێكەوە لەژێر پلەیەكی گەرمای زۆر بەرزدا .
چونكە ئەم مەوادانە بەزۆری لەزۆربەی ناوچەكانی دوونیادا ھەن .دەشێت دۆزینەوەی شوشە لەزۆر وڵاتانی دونیادا بووبێت.
باسێك ھەیە دەڵێن :فەزڵی دۆزینەووی شووشە دەگەڕێتەوە بۆ فینیقیەكان كاتێك سەر نشینی یەكێك لە كەشتیەكان لەسەر ڕووبارێك لە سوریا دابەزین و خۆیان ئامادە كرد بۆ چێشت لێنان ھەرچیەكیان كرد، بردیان دەست نەكەوت مەنجەڵەكەیان بخەنە سەر ، بۆیە ناچار بوون چنگێك نیتراتی سۆدیۆم لەناو كەشتیەكەیانەوە بھێنن، گەرمی ئاگرەكە نیتراتەكەی تواندەوە و لەگەڵ لمەكەدا تێكەڵ بوو جێگەلەیەكی بچوك لە شوشەی شل جۆگەی بەست!
دەشێت ئەم قسەیە ڕاست بێت و دەشێتیش درۆ بێت. بەڵام سوریا لە وڵاتە ھەرە دێرینەكانی پیشەسازی شوشەیە و بازرگانە فینیقیەكان كاڵا شوشەكانیان لەھەموو ئەو وڵاتانەدا دەفرۆشت كە كەوتبوونە سەر دەریای سپی ناوەڕاست.
میسریش یەكێكی تری ئەو وڵاتانەیە كە لەمێژەوە پیشەسازی شووشەی زانیوە .لە گۆڕێكدا ھەندێك مت و مورو پارچە شوشە دۆزرایەوە، مێژووی دەگەڕێتەو بۆ حەوت ھەزار ساڵ پێش زاین . دەشێت ئەو پارچە شوشانە لە سوریاوە گەشتبێتە میسر. بەڵام ئێستا دەزانین میسریەكان لە دەوروبەری ساڵی ١٥٠٠پ ز  شوشەی تایبەت بەخۆیان دروست كراوە. میسریە كۆنەكان كوارتزیان لەگەڵ لمدا تێكەڵ دەكرد بۆ گۆڕینی ڕەنگی شوشەكە. ھەروەھا كۆباڵت و مس و منگەنیزیان بۆ تێكەڵەكە زیاد دەكرد بۆ ئەوەی شوشەی شین و سەوز و ئەرخەوانیان دەست بكەوێت .دوای ساڵی ١٢٠٠ پێش زایین، میسریەكان فێربوون بە پاڵەپەستۆ شوشەی قاڵبكراو دروست بكەن، بەڵام باتێكەری شوشە تا پێش ماوەیەكی كەم لەسەردەمی مەسیحیەت بەكارھێنرا. ئەو باتێكەرەش داھێنانێكی فینقی بوو . 
ڕۆمانیەكان لە گەورە پێشەوەرانی شوشە بوونە و ھەر ئەوان بوون شوشەی تەنكیان وەكو ڕووپۆشی دیوار بەكار ھێنا لەسەردەمی مەسیحیەتیشدا شوشە لەپەنجەرەدا بەكار ھێنرا.


سەرچاوەکان



1958 بینین