ئەنجامەکانی ئەنفال و کاریگەری لەسەر کوردستان

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-07-21:46:00 - کۆدی بابەت: 3050
ئەنجامەکانی ئەنفال و کاریگەری لەسەر کوردستان

ناوه‌ڕۆك

ئەنجامەکانی ئەنفال و کاریگەری لەسەر کوردستان

بەڵگە نەویستە سیاسەتی رژێـمی بەعس، هەر لەگەڵ وەرگرتنی دەسەڵات، کە ساڵی ١٩٦٨ ئامانجی سڕینەوەی گەلی کورد بووە لە عێراق، بۆ بجێهێنانی پلانەکانی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی بەعس (میشێل عفلەق) دەڵێت : ( کورد لە عێراق و سوریا، بەبەر لە ڕۆژئاوای نیشتیمانی عەرەب، کۆسپن بۆ دوستبوونی یەکێتی نیشتیمانی عەرەب، بۆیە دەبێت لە ناو ببردرێن).
بۆ جێبەجێکردنی ئەم دەستەواژە چەندان بەرنامە و پیلانیان ناوەتەوە بۆ لەناوبردنی گەلی کورد، هەروەک (عەلی حەسەن ئەلمەجید) دووپاتی دەکاتەوە و دەڵێت : (تەنیا رێگا بۆ ئازادکردنی خێزانە بەندکراوەکان و گیراوەکان، زیندە باچاڵکردنیانە).
سیاسەتی جینۆسایدی کورد، بەبەردەوامی پەیڕەو کراوە، بەڵام لە ساڵی ١٩٨٨ گەیستە لوتکە و بەوپەڕی دڕندایەتی، کە کاریگەری و شوێنەواری لەسەر کۆمەڵگەی کوردی جێهێشتوە، کە تاکو ئێستا تاکی پێیەوە دەناڵێنێت، بۆیە دەتوانین ئەنجام و کاریگەریەکانی ئەنفاک بەم شێوەی خوارەوە ریزبەند بکەین:

  1. وێرانکردنی زۆربەی گوندەکانی کورستان، کە ژمارەیان (٤٥٠٠) چوار هەزار و پێنج سەد گوند دەخەمڵێنرێت، لە هەموو شوێنەوارێكی بەردەوامبوونی ژیان سڕانەوە.
  2. شونبزکردن و لەناو بردنی نزیکەی دووسەد هەزار مرۆڤی کورد.
  3. داتەپاندنی ژێرخانی ئابووری کوردستان، لە ڕێگای وێرانرکردنی گوندەکان و کێڵگە کشتوکاڵیەکان، کە بووە هۆی لەناوبردنی ڕێژەی هەرە زۆری سامانی ئاژەڵی ناوچەکانی کوردستان، لەگەڵ بەتاڵان بردنی ماڵ و سامانی گوندنشینەکان. 
  4. تێکدان و تەختکردنی شوێنە مێژوویی و بەرستگاکان (مزگەوت کڵێسە) و ناوەندەکانی خوێندن و تەندروستی.
  5. پەیڕەو کردنی سیاسەتی زەوی سوتاند، بە کیمیاباران و ژاراویکردنی سەرچاوەکانی ئاو، بۆ سڕینەوەی هەموو شێوەیەکی ژیان لەم ناوچانەدا.
  6. بە لەناوبردنی بنەماکانی ژیانی گوندنشینەکان و نیشتەجێکردنیان لە کۆمەڵگا زۆرەملێیەکان  و گۆڕینی تاکی کوردی لە بەرهەمێنەوە بۆ بەکاربەر، کاری کردە سەر دابەزاندنی ئاستی بژێوی دانیشتوانە ڕزگاربووەکە.
  7. هەڵوەشاندنەوەی شیرازەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەی کوردی و بڵاوبوونەوەی هەندێ دیاردەی ناشایستە، کە بە پێچەوانەی داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگەی کورد بوو. 


سەرچاوەکان



4239 بینین