بۆچی لاموسە کرتێنەرەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-00:27:00 - کۆدی بابەت: 3053
بۆچی لاموسە کرتێنەرەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی لاموسە کرتێنەرەکان بە کۆمەڵ خۆیان دەکوژن؟

لاموس کرتێنەرێکی بچوکە، ڕەنگەکەی خۆڵەمێشی یان قاوەییە و لە مشک دەچێت. لە ناوچە زۆر ساردەکانی نیوەی باکوری گۆی زەویدا دەژی، بە تایبەت لە ئالاسکا و لە باکووری ڕۆژئاوای کەنەدا و سویددا. درێژییەکەی لە نێوان ١٢-١٦ سانتیمەتردایە و کلکێکی بڕاوی پێوەیە. لاموس ماڵی خۆی لەسەر زەوی و لە گژ و گیای وشک دروست دەکات و خواردنیشی لەسەر ڕەگ و ڕیشە و قەوزە و قەدی ڕووەکەکانە.
لاموسە کرتێنەرەکان دروستکراوێکی زۆر نامۆ و سەیرن. لاموس و ئەوروپی هەر سێ چوار ساڵ جارێک بە کۆمەڵ دەچن و خۆیان دەخەنە دەریاوە بەو کارەش خۆیان بە کۆمەڵ دەکوژن. 

مێینەی لاموس بە لای کەمەوە لە ساڵێکدا دوو جار دەزێت. هەرجارەی ٣-٥ بەچکەیان دەبێت. بەڵام هەر سێ یان چوار ساڵ جارێک. هەرچی ڕووەک هەیە لە ناوچەکەدا هەمووی دەخۆن، کە وا دەکات بوونی ژیان لە ناوچەیەکدا مەحاڵ بێت. ئەو کاتەی ڕووەک و خواردن نامێنێت  غەریزەی کۆچ کردن زاڵ دەبێت بەسەر لاموسەکاندا و بەکۆمەڵ ڕوو دەکەنە دەریا و هەرچی ڕووەکێک بێتە پێشیان هەمووی لەناو دەبەن و لە ماوەی ئەو ڕەوەیاندا زۆربەیان دەمرن یان دەکوژرێن. 
ئەو سوپا لاموسە دەڕۆن تا دەگەنە ڕووبارەکان و خۆیانی تێ فڕێ دەدەن و دەتوانن تەنها لە ١٥ بۆ ٢٠ خولەک خۆڕاگری بکەن و سەرەنجام هیچ کامیان نامێنن و هەموویان دەخنکێن. ئەم ڕەوە خۆکوژییە هەر سێ تا چوار ساڵ جارێک دووبارە دەبێتەوە. کە تایبەتمەندییەکی نامۆی ئەم دروست کراوەی خودایە.


سەرچاوەکان



553 بینین