زیپکە چۆن لەسەر ڕوومەت دروست دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-01:37:00 - کۆدی بابەت: 3056
زیپکە چۆن لەسەر ڕوومەت دروست دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

زیپکە چییە؟

زیپکە سەرەکیترین کێشەیە لە نێوەندی گەنجاندا، نەک تەنها جوانی دەشێوێنێت، بگرە گرێی خۆ بە کەم زانینیش تیایاندا دروست دەکات.

بۆچی لەو تەمەندا زیپکە لەسەر دەموچاو دروست دەبێت؟

ئەو هۆیانەی زیپکە دروست دەکەن زۆرن، ڕژێنی چەوری زۆر ورد لە ژێر پێستی دەموچاوی مرۆڤدا هەیە. بۆ ئەوەی دەموچاوی بە نەرمی بمێنێتەوە ڕێژەیەکی کەم لە چەوری، ئەو ڕژێنانە کونی زۆر وردیان هەیە کە چەورییەکە لێیەوە دیتە دەرەوە، هەندێک جار ئەو کونانە دەگیرێن لە پاشماوەی خانەکانی ڕوومەت یان بە هەوا.
بەو جۆرە چەوری کە ناتوانێت بێتە دەرەوە دەبێتە هۆی هەڵئاوسانی ئەو شوێنە کاتێک چەورییەکە دێت بۆ ناوچەی خڕۆکە سپییەکان، کە پاراستنە لە بەرەنگاری کردن لە لەش، بۆیە خڕۆکەکان دەبنە کێم و چڵک لە دەوری ڕژێنەکە و دەبێتە هۆی ئاوسانی. هەروەها تێکچوونی پێست و هەندێک نەخۆشی تر هۆی دروست بوونی ئەو زیپکانەیە، خواردنی چەور و بەهاراتیس یەکێکە لە هۆیەکانی تری. ئەەگر کەسێک زیپکە لەسەر دەموچاوی دەرکەوت دەبێت ڕآوێژ بە پزیشک بکات. بۆ ئەوەی هۆی کێشەکەی بزانێت و چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزێتەوە، دەبێت مرۆڤ خۆی بپارێزێت لە بەکارهێنانی ئەو کرێمە جۆراوجۆرانەی لە بازاڕدا هەیە. هەروەها تا دەتوانێت ئەو زیپکانە نەتەقێنێت، چونکە دوای چاکبوونەوەی چاڵییەک لە شوێنی خۆی بەجێ دەهێڵێت.
بۆ ئەوەی مرۆڤ نەهێڵێت زیپکە لەسەر دەموچاوی دروست بێت، دەبێت بەردەوام دەموچاوی بە ئاوی سارد بشوات. وەرزیش یارمەتی بەهێز کردنی سوڕی خوێن دەدات، بەوەش ئەگەری گیرانی کونەکانی پێست کەم دەبنەوە.


سەرچاوەکان



2478 بینین