فۆبیا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-01:40:00 - کۆدی بابەت: 3057
فۆبیا

ناوه‌ڕۆك

فۆبیا-ترسان لە بار و دۆخێکی تایبەتی

خەڵکێکی وا هەن لە بار و دۆخێکی تایبەتی دەترسن، هەیە لە شوێنی قەڵەباڵغی دەترسێت و هەندێکیش لە شوێنی بەرز و ئاو و چۆڵەوانی و تاریکی دەترسن. ئەم بار و دۆخە شازە پزیشکان پێێ دڵێن (تۆقین) یان فۆبیا.
ترسان لە شوێنی بەرز وەکو بینا بەرزەکان و لوتکەی چیاکان پێی دەوترێت (تۆقینی بەرزییەکان)، ترسان لە چۆڵەوانیش پێی دەوترێت (فۆبیای چۆڵەوانی)، ترسان لە ئاویش پێی دەوترێت (تۆقینی ئاو). بە هەمان شێوە ترسان لە پیسی و تاریکی و ئاژەڵان پێی دەوترێت (میسفۆبیا) و (نیکتۆفۆبیا) و (فۆبیای ئاژەڵان). ئەوانەش لە قەڵەباڵغی دەترسن پێی دەڵێن (فۆبیای نیگاکان).

بۆچی ئەم ترسە لای ئەو خەڵکانە دروست دەبێت؟

یان بۆچی تووشی دەبن؟ ئایا هەڵەیەک لەو کەسانەدا هەیە؟ یان نەخۆشن؟

لە ڕاستیدا هەندێک لەو کەسانە تێکچوونی سۆزداریان هەیە، کە ڕابوردویان کاریگەرییەکی زۆر خراپی لەسەر عەقڵیان داناوە. سیگمۆند فرۆید (باری تۆقینی) بەوە شیکردۆتەوە، ئەو ترسەی ئێستا لە واقعدا ترسێک بووە کە لە کە لە منداڵیدا تووشی بووە، لەگەڵ ئەوەی دەشێت هۆی ترسی ڕاستەقینە لە بیری ئەو کەسە چووبێتەوە. پزیشکەکان دەتوانن، بە وەبیرهێنانەوەی ڕووداوە یەکەمەکە کە ترسەکە لێوەی سەرچاوەی گرتووە یارمەتی ئەو نەخۆشانە بدەن کە لەو جۆرە بار و دۆخانە دەترسن.


سەرچاوەکان



4085 بینین