کام مارە دەتوانێت بەرازێک یان ئاسکێک قوت بدات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-01:42:00 - کۆدی بابەت: 3058
کام مارە دەتوانێت بەرازێک یان ئاسکێک قوت بدات؟

ناوه‌ڕۆك

کام مارە دەتوانێت بەرازێک یان ئاسکێک قوت بدات؟

هەموو جۆرەکانی مار لە خێزانی خشۆکەکانن. زانایان تا ئێستا ٢٤٠٠ جۆر لە ماریان ناسیوە. تەنها ٨٪ـیان ژەهراوین. مار لە ژێر زەوی، لە ناو ئاو، لەسەر داران، لە هەموو شوێنێکی دونیادا هەیە. جگە لە ناوچە جەمسەرییەکان و هەندێک دورگە نەبێت. مارەکان لە شێوە و قەبارەدا جیاوازن، هەندێکیان هێندە گەورەن تا ئەو ڕادەیەی دەتوانن بەرازێک یان ئاسکێک قوت بدەن.

ئەو مارانە کامانەن؟

مارە گەورەکان لە گرووپی ئەژدیهان، تیایاندا مارێکی زۆر گەورە هەیە ناوی (ئەناکۆندا)ـیە و لە ئەمێریکای باشور و هند و هندی چینی و ئوستراڵیا و ئەفەریقادا هەیە. کێشی سەد کیلۆیە و دەتوانێت بە یەک ژەم ئاسکێک یان بەرازێک قووت بدات. درێژی ئەناکۆدە نزیکەی ١٠ مەترە، بەهۆی درێژی و قورسییەوە ناتوانێت بجوڵێتەوە. کاتێک ئاسکێک یان بەرازێک بە نزیکیدا دەڕوات، خۆی پێوە دەئاڵێنێت و وای جەڕ دەدات تا دڵی لە لێدان دەخات. کە نێچیرەکەی مرد قوتی دەدات بێ ئەوەی قنجەی بکات. کرداری هەرس کردنەکەشی چەند کاتژمێرێک دەخایەنێت. گەدەی ئەناکۆندە شلەیەک دەڕژێنێت هێندە بەهێزە کە دەتوانێت ئێسقانە گەورەکانی قوربانییەکەش بتوێنێتەوە.


سەرچاوەکان



808 بینین