کەی سەگ مەترسیدار دەبێت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-08:37:00 - کۆدی بابەت: 3063
کەی سەگ مەترسیدار دەبێت؟

ناوه‌ڕۆك

کەی سەگ مەترسیدار دەبێت؟

دەشێت سەگ یەکەم گیانلەبەر بووبێت کە مرۆڤ ماڵیی کردبێت و بە بەوەفاترین هاوڕێی مرۆڤیش دادەنرێت. سەگ زۆر سوودی بۆ مرۆڤ هەبووە، لە هەمان کاتدا مەترسیمان بۆ دروست بکات. دەتوانێت لە ڕێگەی گەڕی یەوە چەندین نەخۆشی پەکتری و فیتری و مسەیمان بۆ بگوێزێتەوە لەگەڵ نەخۆشی ئێسکە نەرمەی منداڵ. لەو نەخۆشییە پەکتیانەی سەگ دەیگوێزێتەوە، وەکو سیل، تای سپڵ، تای قرمزی و دەفتیا و هیتریش.
هاری مەترسیدارترین نەخۆشی ڤایرۆسییە، کە لە گەستنی سەگەوە پەیدا دەبێت. ڤایرۆسی هاری لە سەگدا هەیە و هەندێک جار سەگە ماڵییەکان ئەم نەخۆشییە دروست دەکەن، بۆیە دەبێت سێ ساڵ جارێک ئەو سەگانە دژی ئەو ڤایرۆسی هارییە بکوترێن.
ماوەیەک جارێک سەگ تووشی سورێژە و ملە خڕێ دەبێت و دەشێت ئەم دوو نەخۆشییە بگوێزرێنەوە بۆ مرۆڤ. هەروەها دەبێتە هۆی نەخۆشی ئێسکە نەرمەی مندالان و سەرچاوەیەکی سەرەکییە بۆ چەندین نەخۆشی مشەیی، کە تووشی مرۆڤ دەبن، دەشێت سەگ مێر و کرمە مشەییەکانیش بۆ مرۆڤ بگوێزێتەوە.
مرۆڤ لە ڕێگەی دەست لێدان و خواردنی پیسییەوە تووشی ئەو نەخۆشیانە دەبێت و ئەو منداڵانەی زۆر حەزیان لە یارییە لەگەڵ سەگە ماڵییەکاندا، ئەگەری توشبوونیان لە هەموو کەس زیاترە.
لە پێناوی بەرگە گرتن لەو نەخۆشیانەی کە سەگ بۆمانی دەگوێزێتەوە. پێویستە دەرمان و بەرگری و چارەسەری ڕێگەی دەمەوە بدەینێ و هەروەها سەگەکان لەو نەخۆشانە دوور بخەینەوە، کە تووشی نەخۆشییە درمییەکان بوونە.


سەرچاوەکان



1225 بینین