کام گیانلەبەرە سێ دڵی هەیە؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-08:40:00 - کۆدی بابەت: 3064
کام گیانلەبەرە سێ دڵی هەیە؟

ناوه‌ڕۆك

کام گیانلەبەرە سێ دڵی هەیە؟

گیانلەبەرێکی دەریایی سەیر و نامۆ هەیە ناوی (حەبارە) گۆشتی دەخورێت و سێ دڵی هەیە. یەکێک لە دڵەکانی لە ژێر گۆشتی کە نار و لای گەردنیدایە، لە ژێر چەناگەیدا کە بۆ ناردنی خوێنی ژێر گەردنیدا بەکاری دەهێنێت چونکە حەبار ئۆکسجین دەمژێن و دوای ئەوە خوێن بە دڵی سێیەمدا یان ناوەڕاستیدا تێ دەپەڕێت بۆ ئەندامەکانی تری لەشی. خوێنی حەبار بەرەنگە دیارییەکەی زۆر سەنج ڕاکێشە.
خوێنی زۆربەی ئاژەڵان سوورە، لەبەر ئەوەی هیمۆگڵۆبینەکە ماددەی ئاسنی تێدایە. بەڵام حەبار و هەندێک گیانداری تر کە سەر بە گروپی (سەرە قاچییەکانن) لە گیاندارە نەرم و شلەکانن و رەنگی خوێنەکەیان شینە لەبەر ئەوەی ماددەی هیمۆسانینی پڕ لە مسی تێدایە. هەزار پێ و سپێدجیش لە خێزانی ئەم ئاژەڵەن.
حەبار لە زۆربەی دەریاکاندا دەژێت و بە شێوەیەکی سەرەکیش لە کەنارەکاندان. ڕەنگی لاشەی قاوەییەکی تول تولینە و نیتگە نیتگە ڕەنگی ئەرخەوانی تێدایە. کاتێک تیشکی ڕۆژ لێی دەدات وەکو کانزا بریقە دەداتەوە. بەڵام زۆر جار ڕەنگی خۆی دەگۆڕێت و وەکو ڕەنگی دەور و بەری خۆی لێدەکات. تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەسەر زیاتر لە سەد جۆر حەبار کراوە، کە درێژییەکانیان لە نێوان ٨ سانتیمەتر بۆ ١،٨ مەتردا بووە.
لەشی حەبار بە کیسەیەک پێچراوەتەوە پێی دەوترێت (بەرگ) کە سەر و سنگی لە بەشی بەرگی پێشەوە دەردەکەوێت و دوو باڵیشی هەیە لە هەردوو لاوە. لەگەڵ هەشت دەست و دوو سنگ دا.
حەبار باڵەکانی بۆ هەڵزنانە شتەکان و گرتنی خواردنی بەکاردەهێنێت. حەبار ڕێگەیەکی زۆر تایبەتی هەیە بۆ پاراستنی خۆی لە دوژمنانی بە دەردانی دووکەڵێکی ڕەش کە هێلکەکانی تێدا دەشارێتەوە تا کاتێک دەتروکێن و دەبنە بەچکە. حەباری ئاسایی لە وەرزەکانی بەهار و هاویندا زیاد دەکەن و لە نێوان ١٠٠ بۆ ٣٠٠ هێلکە دادەنێن. هێلکەکانی بۆ خواردن دەشێت بەڵام ئێسقانەکانی بۆ خواردنی کەناری و توتییەکان بەکار دەهێنرێت.


سەرچاوەکان



1315 بینین