هەنگ چۆن هەنگوین دروست دەکات؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-08-17:39:00 - کۆدی بابەت: 3071
هەنگ چۆن هەنگوین دروست دەکات؟

ناوه‌ڕۆك

هەنگ چۆن هەنگوین دروست دەکات؟

هەنگ هەنگوین وە خواردنێک بۆ خۆی دروست دەکات. لەبەر ئەوە کرداری دروست کردنی هەنگوین ئەو ڕێگەیەیە بۆ پەسیسە کردنی خۆراک لە خانەی هەنگدا. یەکەم شت کە هەنگ دەیکات لەو کردارەدا سەردانی گوڵەکان و هەڵمژینی شیلەکەیەتی. ئینجا ئەو شیلەیە دەگوێزرێتەوە لە ناو تورەگەی هەنگوینەکەیدا بۆ خانەکانی. تورەکەی هەنگوینی لە هەنگدا بریتیە لە شوێنێک لە تورەکە دەچێت لە کەناڵی هەرسیدا کە لە بەرامبەر گەدەی هەنگەکە دایە. دەم قاپێک هەیە کە توورەکە و گەدە لە یەک جودا دەکاتەوە.
یەکەم هەنگاو لە کرداری دروست کردنی هەنگویندا لەوەوە دەست پێ دەکات کاتێک لە شیلەکە لەناو تورەگەی هەنگوینەکە دایە لە لاشەی هەنگەکەدا  گۆرانێکی کیمیایی بەسەر مەوادە شەکریەکەدا دێت کە لە شیلەکەدا هەیە. هەنگاوی دووەم قوتاربوونی شیلەکەیە لە بەشیکی زۆر لەو ئاوە کە تیایدایە، ئەویش بە هەڵم بوون دەبێت لە ئەنجامی ئەو گەرمایەی لە ناو خانەی هەنگەکەدایە. ئەو هەنگوینەی هەنگ پەسیسەی دەکات لە ناو شانەکاندا دوای ڕزگار بوونی شیلە ئەسڵیەکە لە زۆربەی ئاوەکەی بۆ هەتا هەتایە خراپ نابێت. ئەگەر هەنگ شیلەی دەست نەکەوت هەندێک جار هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی  ئەو شلانەی کە تامی شیرینیان تێدایە. کە مێرووە جۆرا و جۆرەکان دەیان ڕژێنن ( دەری دەدەن ). هەنگوین بە چەندین جۆر لە شانە دەردەهێنرێت، دەتوانین لە شانە دەری بهێنین یان بە شانەکەوە دەری بهێنین بەڵام زۆربەی هەنگوینەکان لە شانەکان بەهۆی ئامێرێکەوە دەردەهێنرێت کە ناوی ( هەنگوین کۆکەرەوەیە).
هەنگوین بە پێی جۆری گوڵەکان کە لێیەوە دروست بووە لەگەڵ ئەو کەش و هەوایەی کە شانەکە تیایدا دەگۆڕێت. هەنگوین لە دوو مادەی سەرەکی شەکر پێک دێت ئەوانیش ( دکسترۆز ) شەکری ترێ و ( لفیولوز ) شەکری میوە و هەنگوینە لەگەڵ چەندین مەوادی تردا شەکری قامیش و چەوەندەر و ملتۆز ( شەکری جۆ ) و دکسترین ( مادەیەکی کەتیرەییە لە نیشاستە دەردەهێنرێت ) لەگەڵ چەندین مەوادی تری کانزایی لە ئەنزیمات و ڤیتامینات لەگەڵ ڕێژەیەکی کەم لە پڕۆتینات و مزرەمەنی هەروەها ڕەنگ و بۆنی جۆرەکانی بە گوێرەی سەرچاوەی شیلەکە دەگۆڕێت.


سەرچاوەکان



1678 بینین