گواستنەوەی ناچالاک-بڵاوبوونەوە

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-09-22:45:00 - کۆدی بابەت: 3086
گواستنەوەی ناچالاک-بڵاوبوونەوە

ناوه‌ڕۆك

گواستنەوەی ناچالاک-بڵاوبوونەوە

   بڵاوبوونەوە Diffusion ساکارترین جۆری گواستنەوەی ناچالاکە. واتە گواستنەوەی گەردەکانە لە ناوچەیەکی خەستی بەرزەوە بۆ ناوچەیەکی خەستی نزمتر. بە جیاوازی پلەی خەستی گەردەکان لە شوێنێکی دیاریکراودا دەڵێن خەستەلێژی Concentration gradient، سەرنج بدە کاتێک کڵۆ شەکرێک بۆ بنکی کوپەکە نوقم دەبێت. ئەمەش وادەکات کە خەستی گەردەکانی شەکر لە بنکی کوپەکەدا زیاتر بەرز بێت، وەک خەستییەکەی لە سەرەوەیدا، کە کڵۆ شەکرەکە دەست بە تواندنەوە دەکات گەردەکانی بە هێواشی لە ئاوەکەدا بڵاو دەبێتەوە، بەمەش لە بنکی کوپەکەوە بۆ سەرەوە دەگوازرێتەوە.
   بڵاوبوونەوە بە تەواوی بەدیدێت بە هۆی ئەو جووڵە وزەیەی کە گەردەکان هەیانە. بەهۆی ئەم وزەیەشەوە بەردەوام لە جوولەدان. کە هەرەمەکیانە دەجوڵێن و بە ڕێکی دەگوازرێنەوە تا بە تەنێکی دیاریکراو وەک گەردێکی دیکە یان دیواری کوپەکە دەکەون، بە ئاراستەیەکی نوێ بە هێڵێکی دیکەدا دەجووڵێن و دەگەڕێنەوە. ئەگەر هیچ شتێک ڕێگەیان پێنەگرێت ئەوا لە ڕێچکەی خۆیاندا بەردەوام دەبن، بەمەش گەردەکان بەرەو خەستەلێژی تایبەت بە خۆیان دەجوڵێن، واتە لە ناوچەی خەستی بەرز بۆ ناوچەی خەستی نزم.

هاوسەنگ بوون

  بە نەبوونی هەر کاریگەرییەکی لەناکاو بڵاوبوونەوە کۆتایی دێت، ئەویش کە خەستی گەردەکان لەو شوێنەی کە داگیری دەکەن هەمان خەستی دەبێت. کاتێک گەردەکانی ماددەیەکی دیاریکراو لە هەموو ئەو شوێنەی کە تێیدان هەمان پلەی خەستی دەبێت، هاوسەنگبوون Equilibrium بەدیدێت.
گرنگ ئەوەیە کە بزانین تەنانەت لە باری هاوسەنگیشدا جوڵەی هەڕەمەکیانەی گەردەکان بەردەوام دەبێت. بەڵام لەبەر نەبوونی خەستەلێژی ڕەنگە گەردەکان بە یەک ئاراستە یان بە هەر ئاراستەیەک بجوڵێن. ئەم  جووڵە هەڕەمەکیانەش لە زۆرینەی گەردەکاندا لە چەند ئاڕاستەیەکدا دەبێت کە هاوسەنگی نێوان گەردەکان بەدیدێنن و دەیانپارێزن.

بڵاوبوونەوە بە ناو پەردەدا

  پەردەی خانە ڕێگە بە تێپەڕ بوونی هەندێک ماددە دەدات، و ڕێگە بە هەندیكیشیان نادات، ئەگەر گەردێک توانای تێپەڕبوونی هەبێت بە ناو پەردەی خانەدا ئەوا بڵاودەبێتەوە لە ناوچەیەکی خەستی بەرز لە لایەکی پەردەکە بۆ ناوچەیەکی خەستی نزم لە لایەکی دیکەی پەردەکەدا دەبێت.
توانای گەرد بۆ بڵاوبوونەوەی بە ناو پەردەی خانەدا لەسەر قەبارەی گەردەکە و جۆری و سروشتی کیمیایی پەردەکە بەندە. پەردەی خانە لە بەشێکیدا پێک دێت لە جووتە چینی چەوری و هەندێک لە پڕۆتینەکان، دەتوانن کونەکان لە پەردەکەدا پێک بهێنن. ماددە ناجەمسەرییەکان کە لە چەوریدا دەتوێنەوە بە ڕێگەی بڵاوبوونەوە بە پەردەکەدا تێپەڕدەبن، بۆ نموونە دوانۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسجین هەردووکیان ناجەمسەرین و لە چەوریدا دەتوێنەوە و بە ڕێگەی بڵاوبوونەوە تێپەڕ دەبن. بەڵام گەردە زۆر بچووکەکان کە لە چەوریدا ناتوێنەوە بە ناو پەردەکەدا بە ڕێگەی گواستنەوە بە ناو کونەکانیدا بڵاو دەبنەوە.


سەرچاوەکان



816 بینین