بۆچی سەگ لە هاویندا زمان دەردەهێنێت؟

له‌لایه‌ن: - ئەلەند ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-09-23:52:00 - کۆدی بابەت: 3089
بۆچی سەگ لە هاویندا زمان دەردەهێنێت؟

ناوه‌ڕۆك

بۆچی سەگ لە هاوێندا زمان دەردەهێنێت؟

سەگ وەکوو مانگا و فیل و مرۆڤ گیانلەبەرێکی مەمکدارە،  هەموو ئاژەڵە مەمکدارەکان خوێنیان گەرمە.بەڵام لە جیهانی گیانداراندا تەنها مەمکدارەکان و باڵندەکان
خوێن گەرمن و گیاندارەکانی تر خوێن ساردن. گیاندارە خوێن  گەرمەگان پلەی گەرمی لەشیان تا ئەندازەیەک جێگیرە بەڵام  گیاندارە خوێن ساردەکان،  بەپێی پلەی گەرمای دەوروبەر پلەی گەرمی لەشیان دەگۆڕێت. لەشمان بەبەردەوامی گەرما بەرهەم دەهێنێت، بەشێکی ئەم گەرمایە لەڕێگەی پێستی ڕوومەتەوە دەردەچێت، چونکە لەژێر پێستی روومەتدا لوی ئارەقی هەیەلە بریتییە لەکونی زۆر بچوک ئارەقەکەی لێدێتە دەر ەوە .  کاتێک ئارەقەکەی لەشمان گەرما دەمژێت، لە ئەنجامی ئەوەدا هەست بەسەرما دەکەین بۆ بەدبەختی هەموو مەمکدارەکان ناتوانن ، بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای لەشیان ئەوڕێگایە بەکاردێنن، بۆ نموونە لەسەگدا ژمارەیەکی کەم نەبێت لوی ئارەق نییە لەبەر ئەوە مرۆڤ وەکو سەگ ئارەق ناکات. وە هەروەها شێرو پڵنگ و مەیموون و هیتریش لەگەڵ ڕسق و باڵدارەکان.
سەگ خاوەنی ئالیەتێکی جیاوازە  بۆ تەحەکوم  کردن بە پلەی گەرمای لەشیەوە. تەویش بەدەرکردنی زمانیی بۆ دەرەوە کاتێک سەگ هەسکەهسک دەکات هەوا لە لوتیەوە هەڵدەمژێت و لە دەمیەوە دەری دەدات. بەوەش لیکەکەی دەبێتە هەڵم ، هەڵم بوونی لیکەکەش وادەکات سەگەکە هەست بە ساردبوونەوەو پشودان بکات. فیل بەشێوەیەکی زۆر سەیر پلەی گەرمای لەشی دەپارێریزێت ، لەبەر ئەوەی  پێستی دەمووچاوی زۆر ئەستوورە و گەرمای لێ  نایەتە دەرەوە، بۆیە بە پێستە ناسکەکەی هەردوو گوێی لەگەرما زیادە  کەی لەشی ڕزگار دەبێت. خواش دوو گوێی هێندە  گەورەی داوەتێ کە دەتوانێت بە ئاسانی بیان جوڵێنێت و لەگەرما  زیادەکەی لەشی خۆی ڕزگاردەکات.


سەرچاوەکان



768 بینین