نوێڵەکان

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-11-10:10:00 - کۆدی بابەت: 3111
نوێڵەکان

ناوه‌ڕۆك

نوێڵەکان چین؟

ئێمە لە ژیانی ڕۆژانەماندا چەقۆ و قەیچی گوێز شکێن و گسکی دەستی و هیتریش بەکاردەهێنین. ئەمانە هەموو بریتین لە ئامێر گەلێکی ساکار و بەم ئامێرە ساکارانە دەوترێت ( بەرز کەرەوەکان). بەرزکەرەوە لە ڕاستیدا ئامێرێکی ساکارە کە دەتوانێت بە دەوری خاڵێکدا بسوڕێتەوە. ئەو خاڵەش پێی دەوترێت ( خاڵی جێگیربوون ) بە یارمەتی نوێڵەکان دەتوانین سەرکەوینە سەر کێشێک یان مقاوەمەیەکی گەورە بە هەوڵ یان هێزێکی کەم. سێ گروپ لە نوێڵ هەیە:
یەکەم و دووەم و سێیەم، هەریەک لەم جۆرانە سێ خاڵی هەیە. ئەو خاڵەی کە نوێڵەکە تیایدا ئازادە لە جوڵاندا پێی دەوترێت ( خاڵی جێگیربوون ) بەڵام خاڵی دووەم لەو شوێنەدایە کە کێش یان مقاومە کاری تێدا دەکەن، ماوەی نێوان جێگیربوون و کێش بە باڵی بەرزکردنەوە یان قورسایی دەناسرێت. ماوەی نێوان خاڵی جێگیربوون و هەوڵ بە باڵی هەوڵ دەناسرێت.
بە پێی ئەم سێ خاڵەی کە باسمان کرد نوێڵەکان دەبنە سێ جۆرەوە:
جۆری یەکەم: ئەو نوێڵانەن کە خاڵی جێگیربوونیان دەکەوێتە نێوان هەوڵ و قورساییەوە. بۆ نمونە ئەم جۆرە نوێڵە ( قەیچیەکان ) ئەو شوێنەی پەنجەکانمانی پێدا دەکەین خاڵی هەوڵە ئەو خاڵەش کە دەیبڕین خاڵی مقاومەیە، خاڵی چەقیش خاڵی جێگیر بوونە. نوێڵەکان و جۆلانە و تەرازوو و نینۆکبڕەکان نمونەی جۆری یەکەمی نوێڵەکانن.
جۆری دووەم: کێش تیایدا دەکەوێتە نێوان خاڵی جێگیربوون و هەوڵ نمونەی ئەوانەش ( تایەی دەستی و گوێزشکێن ).
جۆری سێیەم لە نوێڵەکان هەوڵ دەکەوێتە نێوان کێش و خاڵی جێگیربوون وەکو گاسنەکان و موکێشەکان.
لەم سێ جۆرەدا دەشێت باڵی هەوڵ درێژتربێت لە باڵی کێش بۆیە تایبەندمەندییەکی میکانیکی گەورەتری دەداتێ.


سەرچاوەکان



1167 بینین