ڕادیۆم

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-11-02:09:00 - کۆدی بابەت: 3117
ڕادیۆم

ناوه‌ڕۆك

ڕادیۆم

رادیۆم توخمێکی تیشکدەرە، بەڵام مانای تیشکدەر چییە؟ توخمەکان لە گەردیلە دروست دەبن، زۆربەی گەردیلەکانیش نەگۆڕن واتە لە ساڵێکەوە
بۆساڵێکی تر ناگۆڕێت، بەڵام ژمارەیەکی کەم لە گەردیلە قورسەکان لەت دەبن و دەگۆڕێن بۆ چەندین جۆری تر، ئەم لەت بوون و خورانە پێی 
دەوترێت چالاکی تیشکی، بەدەردانی تیشک ڕێژەیەکی دیاری کراو هەموو توخمێکی تیشکدەر دەخورێت یان هەڵدەوەشێتەوە، کە هیچ کات 
ناتوانرێت لەو ڕێژەیە بە هیچ  پەلەكردن و خاوی بکرێت. هەندێکی بە خێرایی و هەندێکی تری بە لەسەرخۆیی دەگۆڕێت، ئەمەش کردارێکە
مرۆڤ ناتوانێت بیگۆڕێت.
لە ڕادیۆمدا ئەم خورانە بەردەوام دەبێت تا ڕادیۆمەکە دەگۆڕێت بۆ قوڕقوشم، بۆ نموونە: نیوگرام لە یۆرانیۆم دەشێت بگۆڕێت بۆ گەردی كەی
کێشی گەردیلەیی لە کەمتر لە ١٥٩٠ ساڵدا، دوای ١٥٩٠ ساڵی تریش نیوەکەی تری دەشێت بگۆڕێت بەم جۆرە تا هەمووی دەبێتە قوڕقوشم!
ڕادیۆم لەسەر دەستی ماری كوری و هاوسەری دۆزرایەوە. کاتێک خەریکی پاڵفتەکردنی تەنێک لە (بتشبڵند)بوون ( کە کانزایەکی ڕەشی درەوشاوەیە
و  ئۆکسیدە یۆرانیۆم و یۆرانیۆمی تێدایە، هەردوو کۆری دەیانزانی کە یۆرانیۆم تیشکێکی نەبینراوی تێدایە، بەڵام نەیاندەزانی ماددەیەکی تری بەهێزتری تێدابێت، بۆیە پلۆتۆنۆمیان دۆزییەوە. کە توخمێکی تری تیشکدەرە، لە کۆتاییدا توانیان ڕێژەیەکی زۆر کەم لە ڕادیۆم جیابکەنەوە.

جۆرەكانی تیشكی ڕادیۆم

ڕادیۆم سێ جۆر تیشک دەردەردەخات:
-تیشکی ئەلفا.

-تیشکی گاما

-تیشكی بێتا

تیشکی ئەلفا گەردیلە گەلێکە لە گازی هیلیۆمی زۆر جوڵە خێرا، بەڵام تیشکی بێتا ئەلیکترۆناتی خێرا جوڵاوەیە، تیشکی گاماش لە تیشکی ئێکس دەچێت بەڵام توانای بڕین و بەرزبوونەوەی زیاترە کاتێک یەکێک لەو توخمانە دەردەکەوێت، گەردیلەی دایک کە لێیەوە
دەردەچێت لە توخمێکەوە بۆ توخمێکی تر ئەم گۆڕانکاریییەش پێی دەوترێت گؤڕانکاری گەردیلەیی، گەورەترین كۆگای توخمی بتشبڵد کە یۆرانیۆمی
هەڵگرتووە لە ناوچەی "دەریای ورچی گەورەیە" لە کەنەدا.


سەرچاوەکان



1517 بینین