کێ پاسکیلی داهێنا؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-12-10:39:00 - کۆدی بابەت: 3124
کێ پاسکیلی داهێنا؟

ناوه‌ڕۆك

کێ پاسکیلی داهێنا؟

ئەگەر بمانەوێت مێژووی پایسکل بگەڕێنینەوە بۆ سەرەتاکەی دەشێت بگەڕێینەوە بۆ میسری کۆنی هەرزاران ساڵ پێش ئێستا. هەندێک بەڵگەنامە هەن کە میسرییە کۆنەکان هۆیەکی میکانیکیان هەبوو و بریتیی بووە لە دوو تایە و سینیەکی لەسەر بووە و بە هەردوو قاچ لێیان خوڕیوە. بەڵام لە ڕووی پراکتیکیەوە سەرەتای پایسکل دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٨١٧. لەو ساڵەدا پیاوێکی ئەڵمانی بە ناوی (بارۆن فۆن درایس) ئامێرێکی دروست کرد و بە ناوی خۆیەوە ناوی نا. کە بریتی بوو لە ستونێکی لە دار دروست کراو کە پەیوەند بوو لە نێوان هەردوو تایەی درایسین دا. ئەوەی سواری دەبوو، بەشێک لە قورسایی خۆی دەخستە سەر پایدەرە دارەکە و بە لێکخشاندن بە زەویدا جارێک بە پێی ڕاستی و جارێک بە پێی چەپی خۆی بەرەو پێشەوە دەبرد. بە جوڵاندنی سوکانە دەستییەکەشی ئاڕآستەکانی دەگۆڕی.
ئەم ئامێرە نرخی زۆر گران بوو بۆیە ناویان نا (ئەسپی نازدار)، جۆرجی چوارەمی پادشای بەریتانیا زۆر حەزی لە سوار بوونی دەکرد!
لە ساڵی ١٨٤٠ـدا پیاوێکی سکۆتلاندی بە ناوی (ماکمیلان) ئەسپێکی نازداری کۆنی هێنا و کرنکی خستە سەر میحوەری تایەی دواوەی و پەیوەستی کردە سوکانەکەیەوە و هێندە بە خێرایی لێیخوڕی لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا بە تۆمەتی (خراپ لێخوڕین)!
بۆ یەکەمین جار ناوی (پایسکل) لە ساڵی ١٨٦٥ـدا بەکارهێنرا. پیاوێکی فەڕەنسی بە ناوی (لالمانت) هەستا بە گەیاندنی گرنگەکان بە تایەی پێشەوە بە پایسکلێکی سێ تایەییەوە کە لە ئەسپی نازدار دەچوو. بیچمی ئەم پاسکیلانە لە دار بوو و زۆر قورس بوو و تایەکانیشی لە ئاسن دروست کرابوو. لە ساڵی ١٨٦٨ تایەی کانزایی لە تێل دروست کراوی زۆر سووک لەگەڵ تایەی ڕەقی لە پلاستیک دروست کراو بۆ پایسکل دانرا.
دوای ئەوە جۆرێكی تازە لە پایسکل دروست کرا کە تایەی پێشەوەی لە تایەی دواوەی گەورەتر بوو. ئەم پێشکەوتنە بە واتا سوڕێکی سینییە پەیوەستەکە بە میحوەری پایسکلەکەوە، ماوەیەکی زیاتر دەیبردە پێشەوە. بەرزی تایەی پێشەوە لە هەندێک پایسکل دا دەگەیشتە مەتر و نیوێک لە کاتێکدا دورترین ماوە لە نێوان هەردوو تایەی پێشەوە و دواوە تەنها ٣٠ سم بوو. بەڵام ئەم پایسکلە ئەوانەی سواری دەبوون زۆرجار دەکەوتنە خوارەوە.
تا لە ساڵی ١٨٨٥ دا پایسکلی نوێ دروست کرا کە سەلامەتی زیاتر بوو بۆ سەرنشینەکەی و هەردوو تایەکەی بەقەد یەک بوون و کورسی دانیشتنیشی لە ناوەڕاستدا بوو، دانەکانی سینییەکەشی لە دانەکانی تایەی دواوەی گەورەتر بوو.
بە تێپەڕبوونی ڕۆژگار چاکسازی تر لە بەرهەم هێنانی پایسکل دا کرا تا گەیشتە ئەوەی کە ئەمڕۆ دەیبینین.


سەرچاوەکان



1066 بینین