ئەدەبی کلاسیزمی کوردی : شێوازی لوڕی

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-12-02:51:00 - کۆدی بابەت: 3130
ئەدەبی کلاسیزمی کوردی : شێوازی لوڕی

ناوه‌ڕۆك

شێوازی لوڕی

ئاشكرایە‌ كە‌ لە‌ دوای ساڵی حە‌ڤدە‌ی كۆچییدا ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە‌ كوردستان بڵاوبووە‌وە‌، لە‌ وساوە‌ كوردستان وە‌ك ھە‌موو شوێنە‌كانی دیكە‌ی ژێر فە‌رمانڕە‌وای ئیسلام، باڵادە‌ستی زمانی عە‌رە‌بی بوو بە‌ دیفاكتۆ، ئە‌دە‌بیاتی كوردی بە‌ھۆی بارودۆخی نوێ و زمانی سە‌ركە‌وتووی ڕووی لە‌ كزی و ئاوابوون بوو، چونكە‌ كوردیش وە‌ك ھە‌موو گە‌لە موسوڵمانە‌كانی تر بۆ ماوە‌یە‌كی درێژ نووسین و بە‌رھە‌می ئە‌دە‌بی ھە‌ر زمانی عە‌رە‌بی بوو.
بە‌ڵام لە‌ سە‌ردە‌می سە‌لجوقیە‌كان بە ‌دواوە‌ گە‌لە‌ موسوڵمانە‌ ناعە‌رە‌بە‌كان گە‌ڕاونە‌تە‌وە‌ بۆ زمانی زگماكی خۆیان و بە‌رھە‌می ئە‌دە‌بیاتیان پێنووسیوە‌، دیارە‌ سە‌ردە‌می سە‌لجوقییە‌كان لە‌ڕووی مێژووی و سیاسی لە‌ باربوو و پشتیوانێكی گە‌ورە‌ بووە‌ و بۆ زیندوكردنە‌وە‌ و بوژاندنە‌وە‌ی ئە‌دە‌بیاتی كوردی، سە‌رە‌تایە‌كی تازە‌ بۆ ئە‌دە‌بیاتی كوردی لە‌ سە‌ردە‌می ئیسلام دە‌ستیپێكرد، ھۆنە‌ران ھۆنراوە‌یان بە‌ زمانی كوردی ھۆنیوە‌تە‌وە‌، بە‌ڵام بە‌ھۆی تە‌نگ و چە‌ڵە‌مە‌ی ڕۆژگارە‌وە‌ زۆربە‌ی بە‌رھە‌مە‌كان تێداچوون و فە‌وتاون.
كۆنترین ھۆنراوە‌ی كوردی لە‌ دوای سە‌ردە‌می سە‌لجوقیە‌كان كە‌ مابێتە‌وە‌ نە‌فە‌وتابێت، ھۆنراوە‌كانی بابە‌ تایە‌ری ھە‌مدانییە‌، كە‌ بە‌ زاراوە‌ی لوڕی نووسیویە‌تی.


سەرچاوەکان



2821 بینین