چۆن دەتوانین شوێنی ئەستێرەی جەمسەری باکور دیاری بکەین؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-15:03:00 - کۆدی بابەت: 3131
چۆن دەتوانین شوێنی ئەستێرەی جەمسەری باکور دیاری بکەین؟

ناوه‌ڕۆك

چۆن دەتوانین شوێنی ئەستێرەی جەمسەری باکور دیاری بکەین؟

زیاتر لە هەزار ساڵ دەریاوانەکان نیوەی باکوری گۆی زەوییان بە ئەستێرەیەکی پرشنگدار دۆزیوەتەوە. کە دەکەوتە ئەو سەری جەمسەری باکورەوە بە نزیكەیی، ناوی (ئەستێرەی قوتب) یان (بولارلیس)ـیان لەم ئەستێرە نابوو، زۆر سروشتییە دوای دۆزینەوەی قیبلەنما دەریاوانەکان پێویستیان بەم ئەستێرەیە نەمێنێت ڕێنوویان بکات. هەروەها ئاڕاستەی تازە بە بێ تەل دەتوانین بڵێین پێویستی ڕێنموونی کردنی ئەستێرەی قوتبی نەهێشت. بەڵام با شوێنی ئەم ئەستێرەیە دیاری بکەین، کە ڕۆڵێکی گرنگی بینیووە لە دەریاوانیدا بۆ زەمانێکی دوور و درێژ، شەوێکی ساماڵ کە هەور بە ئاسمانەوە نەبێت لە ماڵی خۆت دەرچۆ و سەیری لای باکور بکە کۆمەڵێک لە حەوت ئەستێرە دەبینیت کە درێژ بوونەتەوە لەسەر شێوەی ئەسکۆیەکی (کەوگیر) دروست چەماوە وایە، کاتێک ئەستێرەی لەو شێوەیە دەدۆزیتەوە لە هەمان ئاڕاستە بگەڕێ بە شوێن پۆلە ئەستێرەیەکی تردا، هەمان شت شێوەی لە ئەسکۆیەک دەکات بەڵام دەستەکەی بە پێچەوانەی ئەسکۆی یەکەمەوە چەماوەتەوە. گەورەترین ئەستێرە لە ناو ئەو ئەستێرانەدا پێی دەوترێت (ورچی گەورە) و ئەوی تریش (ورچی بچوک) سەرنج بدە لە بەشی پێشەوەی لە بۆشایی ئەسکۆی (ورچی گەورە) لە دوو ئەستێرە پێک دێت. ئەوەی کەوتۆتە سەرەوە پێی دەڵێن بۆشایی (دبهی) DUBHE دووەمیش پێی دەڵێن (میرک) MIRAK. ئەو دوو ئەستێرەیە بە دوو ئاماژە ناسراون لەبەر ئەوەی ئەگەر هێڵێک بکێشین لە نێوانیاندا هێڵەکەمان گەیاندە نێوانێک، لە نێوان دوو هێماکە چوار جار زیاتر بوو، ئەوا دەگەینە ئەو ئەستێرە ڕووناکەکە بۆی دەگەڕێین و پێی دەوترێت ئەستێرەی قوتب.


سەرچاوەکان



1108 بینین