ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-19:58:00 - کۆدی بابەت: 3146
ڕێگاکانی دابەزاندنی کێش

ناوه‌ڕۆك

دابەزاندنی كێش

دابەزاندی كێش بریتییە لە كەمكردنەوەی كێشی لەشت لەڕێگەی كەمكردنەوەی ڕێژەی چەوری و شلەكان لە لەشتدا، یاخود شانەی چەوری و ماددە ئاسنییە كۆبووەكانی ناو ئێسك و ماسولكەكان. هەروەها بەشێوەیەكی گشتی لەدەستدانی كێش هەندێكجار بەبۆنەی كێشە لە خواردندا یان تووشبوونی نەخۆشییەوە ڕوودەدات، یان دەتوانین بە پەیڕەوكردنی سیستمێكی خواردنی دیاریكراو ئەو ڕێژە زیادەی لە لەشماندا هەیە نەیهێڵین.

ڕێگاكانی دابەزاندنی كێش كامانەن؟

دانانی بیرخەرەوەی ڕۆژانە

دەتوانین بیرخەرەوەیەكی ڕۆژانە دابنێین بۆ نوسینی ئەو خواردنانەی كە ڕۆژانە دەیخۆین، لە تاقیكردنەوەكاندا دەركەوتووە كە دانانی بیرخەرەوەی ڕۆژانە سوودێكی زۆری هەیە بۆ ئەوكەسانەی كە دەیانەوێت كێشی خۆیان داببەزێنین، بۆیە ڕێژەیەكی زۆر لە پزیشكەكان ڕێنمایی بەكارهێنانی دەكەن، چونكە زۆربەی ئەو كەسانەی كە دەیانەوێت كێشیان داببەزێنن ناتوانن بڕی ئەو خۆراكەی كە دەیخۆن دیاری بكەن، بۆیە بەبوونی بیرخەرەوەیەكی ڕۆژانە دەتوانین كۆنتڕۆڵی ئەو بڕە خۆراكانە بكەین كە دەیخۆین.

پەیڕەوكردنی سیستمی خۆراكی تەندروست

دەبێت سیستمێكی خۆراكی پەیڕو بكەین كە ڕێژەیەكی كەمی ماددە چەورییەكان و كالۆری كەمی تێدابێت، هەروەها دووركەوتنەوە لە خواردنە سوورەكراوەكان و شیرینییەكان، هەوڵبدەین خۆراكەكانی وەك سەوزە و میوەكان، گۆشتی مریشك و ماسی، ماستە كەم چەورییەكان بخۆین.

ڕێنماییەكان

بۆ دابەزاندنی كێش بە شێوەیەكی بەرچاو چەند ڕێنمایەك هەیە دەتوانین ڕەچاوی بكەی كە بریتین لە:

  • خواردنی میوەكان بە ڕێژەیەكی زۆر بۆ زیاتر هەستكردن بەتێری.
  • خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو.
  • دووركەوتنەوە لە زۆرخۆری.
  • خۆ سەرقاڵكردن و كردنی ئەو كارانەی كە حەزمان لێیە بۆ ڕزگاربوون لە بێزاری و بێتاقەتی.
  • لەكاتی خۆیدا نان بخۆین و نانی بەیانیان بەهیچ شێوەیەك و پشتگوێ نەخەین.
  • پێكهێنانی زنجیرە ڕەفتارێكی ڕێك

پێویستە ئاگاداری ئەو شتانەبین كە دەیانخۆین و دەبنە هۆی ئەنجامی نەخوازراو، وەك زۆری ڕێژەی خواردن لە ژیانی ڕۆژانەماندا. بۆ پێكهێنانی زنجیرە ڕەفتارێكی ڕێك پێویستە بیر لەو كاتانە بكەینەوە كە خواردنی لەڕادەبەدەری تێدا دەخۆین، یان بیركردنەوە لەو كاتانەی كە تێرین، ئەم ڕەفتارانە دەبنە هۆی دیاریكردنی هەندێك لەو هۆكارانەی كە كاردەكەنە سەر ڕێژەی تێری و برسێتی كەسەكە، هەندێك لەو هۆكارانە بریتین لە:

  • ئەو شوێنانەی كە لەدەرەوە نانی تێدا دەخۆین وەك سینەما، چێشتخانە یان ئاهەنگەكان.
  • هەستەكانمان وەك دڵتەنگی، بێتاقەتی، دڵخۆشی یان ترسان.
  • بیركردنەوەی نەرێنیانە وەك، من توانای پێویستم نییە بۆ دابەزاندنی كێشم.

بەدەستهێنانی خەوی پێویست

زۆربەی كەسەكان پێویستیان بە هەشت كاتژمێر خەو هەیە لە ڕۆژێكدا، بەڵام ئەم پێویستییە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت، چونكە هەندێك كەس پێویستی بە زیاتر لە هەشت كاتژمێر هەیە بەڵام هەندێك پێویستی بە كەمتر لە هەشت كاتژمێر هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی پێویستە بڕی پێویستی خەو بەدەست بهێنیت بۆ ئەوەی ئامادەبیت بۆ ئەنجامدانی چالاكییەكانی ڕۆژانە، گەر بە بڕی پێویست نەخەوین ئەوا بە درێژایی ڕۆژەكە هەست بە هیلاكی و بێهێزی دەكەین كە دەبێتە هۆی ئەستەمبوونی دابەزاندنی كێش.


سەرچاوەکان



3230 بینین