چۆن پلان بۆ دروستکردنی خانووەکەت دادەنێیت؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-12-20:23:00 - کۆدی بابەت: 3148
چۆن پلان بۆ دروستکردنی خانووەکەت دادەنێیت؟

ناوه‌ڕۆك

خاڵەكانی دروستكردنی خانوو

لێكۆڵینەوە لە بوودجەكەت

دەبێت لێكۆڵینەوە بكەین بۆ دیاریكردنی ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە بۆ بنیادنانی خانووكەمان، چوونكە ئەگەری هەیە گەر پارەكە بەش نەكات ئەوا پێویستت بە قەرز كردن دەبێت، هەروەها كەمی پارە یەكێكە لە كێشە گەورەكان كە تووشی تاك دەبێت، بۆیە پێویستە بڕی تێچووی تەواوی خانووەكە بزانیت پێش دەستكردن بە بنیادنانی، بە باش دەزانرێك ژمێریارێك بگریت بۆ سەرپەرشتی كردنی پارەكانت و پشت بە ئامۆژگاری هاوڕێ و كەسە نزیكەكانت نەبەستیت، چونكە ژمێریار تاكە كەسە كە هەموو زانیارییەكانت بە تەواوی و بێ بەرژەوەندی پێدەڵێت.

كڕینی پارچە زەوی

باشتر وایە لەكاتی كڕینی پارچە زەوییەك قسە لەگەڵ خاوەن نوسینگەكان بكەین بۆ زانینی نرخی ئەو زەوییەی كە دەمانەوێت بیكڕین، هەروەها بۆ بەدەستهێنانی زەوییەكی دیاریكراو كە خۆمان دەمانەوێت دەبێت سەیری بارودۆخی خاكەكەی بكەین.

پلاندانان بۆ خانووەكەت

دروستكردنی خانوویەكی نوێ پێویستی بە پلاندانان دەبێت، گەڕان بەدوای نەخشەیەك بۆ خانووەكەت كاتی دەوێت، كە دەبێت لە ئینتەرنێت یان لای ئەندازیار بەدوایدا بگەڕێیت و دەستت بكەوێت، هەروەها دەبێت ڕاوێژ بە ئەندازارەكەت بكەیت بۆ ئەو تایبەتمەندیانەی كە دەتەوێت لە خانووەكەتدا هەبێت، وەك ڕووناكی، حەوشەی پشتەوە، یاخود ڕێكوپێكی سیستمی گەرمی و ئاوەڕۆی خانووەكەت.

پلاندانان بۆ چواردەوری خانووەكەت

كۆتا هەنگاوی بنیادنانی خانووەكەت ئامادەكردنی چەند جوانكارییەكە بۆ چواردەوری خانووەكەت وەك ڕازاندنەوەی بە هەندێك دیمەنی سرووشتی یان دروستكردنی باخچەیەكی جوان و ڕازاوە.

تەكنیكەكانی دروستكردنی خانوو

چەندین تەكنیك هەیە بۆ دروستكردنی خانو كە بریتین لە:

  • دانانی بناغە
  • دانان و تێكردنی دەرگا و پەنجەرە
  • سەقف تێكردن
  • دانانی سیستمی كارەبا
  • دانانی ئاوەڕۆ بۆ خانووەكە

ئەم تەكنیكانە هەمووی لەلایەن ئەو ئەندازیارانەوە جێبەجێ دەكرێت كە خانووەكەت بنیات دەنێن، كە هەمووی لەكاتی دیاریكراودا دەكرێت.


سەرچاوەکان



1401 بینین