بانکەکان کەی دروست بوون؟

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-13-14:49:00 - کۆدی بابەت: 3177
بانکەکان کەی دروست بوون؟

ناوه‌ڕۆك

بانكەكان

بانکەکان ئەمڕۆ گەلێک خزمەتگوزاری پێشکەش بە مرۆڤ دەکەن، کە لە دوو خاڵی سەرەکیدا خۆی دەبینێتەوە:

  1. وەرگرتنی پارە لە خەڵک و پاراستنیەتی لای خۆیان تا کاتێک داوای دەکەنەوە.
  2. پێدانی قەرز بۆ ئەو کەسانەی کە ئامادەن قازانجی بخەنە سەر بۆ بانکەکان.

لەبەر ئەوەی بانکەکان سوویان دەخستەسەر پارەی خەڵکی، خەڵکی حەزیان نەدەکرد پارەکانیان لە بانکەکاندا دەبنێن و حەزیان لە کاری بانکی نەدەکرد. چونکە ئەو کارەیان بە حەرام دەزانی تا کار گەیشتە ئەوەی هەندێک لە وڵاتان کاری بانکیان قەدەغەکرد. سەرەڕای ئەوەی کاری بانکی مێژوویەکی زۆر کۆنی هەیە و لە وڵاتی بابل و میسر و گریکی کۆندا کاری بانکی کراوە. بەڵام پێش ئەوە خەڵکی پارەیان لە پەرستگاکاندا داناوە، تا لە ساڵی ٢١٠ پێش زاییندا ڕۆما یاسایەکی شارەوانی دەرکرد کە بریتی بوو لە دیاری کردنی گۆڕەپانێکی گشتی بۆ پارە گۆڕەکان.
بەو بۆنەیەوە وشەی (بانک) لە وشەی بانکۆی ئیتاڵیەوە هاتووە کە بریتی بووە لە کورسییەک جێگەی دوو کەس یان زیاتری کردۆتەوە پارە گۆڕەکانی چەرخی ناوەڕاست لەسەر جادەکان بەکاریان هێناوە بۆ کاری پارە گۆڕینەوە، بەڵام کاری بانکی نوێ دەتوانین بڵێین لە شاری بندقییەوە دەستی پێکرد. کاتێک لە ساڵی ١٥٨٧ دا بانکی (دیریالتو) دامەزرا. لە ساڵی ١٦١٩ دا بانکی (بانکو دل گیرۆ) دەستی گرتە سەر ئەم بانکەدا و چەکەکانی بە پارەی زێڕ و زیو دەفرۆشێت و خەڵکیش ئەو چەکانەیان وەکو پارە بەکاردەهێنا.
بانکێکی تر پەیدابوو ئەو چەکانەی دەیدایە خەڵکی وەکو (ئەموالی بانکی) بەکاردەهێنرا ئەویش بانکی ئەمستەردام بوو کە لە ساڵی ١٦٠٩ دا دامەزرا. لە بەریتانیاشدا تا لە ساڵی ١٦٩٤ زێڕنگەرەکان سەڕافی وڵات بوون، تا کاتێک لە ساڵی ١٨٢٥ (بانکی بەریتانیا) دامەزرا و هەموو کارە بانکییەکانی خستە ژێر دەستی خۆیەوە. یەکەم بانکی یاساییش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا. بانکی ئەمریکای باکوور بو لە فلادلفیا، کە کۆنگرس لە ساڵی ١٧٨٢ دا مۆڵەتی کاری دایە.


سەرچاوەکان



2986 بینین