کەڕووەکان لە پیشەسازیدا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-14-03:30:00 - کۆدی بابەت: 3235
کەڕووەکان لە پیشەسازیدا

ناوه‌ڕۆك

کەڕووەکان لە پیشەسازیدا

کەڕووەکان بەکار دەهێنرێن بۆ دروست دەکرێن زۆر لەو بەرهەمانەی کە دەچنە پێکهاتنی بەرهەمە دروستکراوە ناخۆراکییەکانەوە. کەڕووی پەنسلیۆم پەنسلین بەرهەمدێنێت و جۆرەکانی Cephalosporiumـی، دژە زیندەیی بەرهەمدێنێت کە سیفالۆسپۆرینی تێدایە. بەڵام توخمی کەڕووی ڕەش Rhizopus کە لە ناندا دەردەکەوێت بەشداری دروستکردنی کۆرتیزۆن و دەرمانە هاوشێوەکانی دەکات.
و کەڕووی هەوێنی نان Saccharomyces cerevisiae ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە ئەندازەی بۆماوەییدا. بەکار دەهێنرێت لە بەرهەمهێنانی کوتانی دژ بە هەوکردنی جگەر لە جۆری Hepatitis B. هەروەها کەڕووی هەوێن بەرکادەهێنرێت لە بەرهەمهێنانی ئیثانۆڵ، کە ئاوێتەیەکی سەرەکییە لە دیزڵدا و بەکار دەهێنرێت بۆ سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەکان.

کەڕووەکان و پیشەسازییە خۆراکییەکان

زۆر لە کەڕووەکان سەرچاوەیەکی خۆراکی بەنرخن بۆ مرۆڤ. هەوێنەکان saccharmomyces، خۆراکێکی دیکەی گرنگ پێکدێنن. لەبەر ئەوەی ڤیتامین و خوێ و ماددە خۆراکییەکانی دیکەی تێدایە. هەروەها قارچک و دۆمبەڵان کە سەرچآوەی خۆراکی گرنگی مرۆڤن.
زۆر لە کەڕووەکان دەبنە هۆی نەخۆشییە ڕووەکیەکان، ئەمانە تووشی دانەوێڵە و بەرەکان دەبن، لەوانە ژەنگی گەنم کە بەهۆی کەڕووی کۆڵەکەییەوەیە وە کەڕووی دیکە هەن کە تووشی بەروبوومە کێڵگەییەکان دەبێت وەکو گەنمە شآمی و فاسۆلیا و پیاز و کولەکە و تەماتە.
هەروەها کەڕووەکان زۆر لە ئاوێتە کیمیاییە گرنگەکانی دروستکردنی خواردەمەنی بەرهەمدێنن. وەکو ترشی ستریک لە ساردەمەنی و شیرینییەکاندا. و ترشی گلوکۆنیک کە دەدرێتە مریشک بۆ زیاتر پتەوکردنی توێکڵی هێلکەکەی. و جۆرەها کەڕوو هەن لە بەرەهەمێنانی ڤیتامینی B2 دا بەکاردەهێنرێت کە ماددەیەکی خۆراکی دیکەی گرنگە. هەندێک جۆری پەنسیلیۆم هەیە بەکار دەهێنرێت لە دروستکردنی پەنیر، وەکو پەنیری کامبیرت و ڕۆکفورت.


سەرچاوەکان



1167 بینین