ماسی چۆن هەناسەدەدات؟

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-14-19:59:00 - کۆدی بابەت: 3267
ماسی چۆن هەناسەدەدات؟

ناوه‌ڕۆك

ماسی چۆن هەناسەدەدات؟

ئێمە جۆرەها ماسی لە گۆماو و ڕووبار و دەریاکاندا دەبینین. کە ناتوانن لەدەرەوەی ئاودا بژین. کاتێک مرۆڤ دەکەوێتە ئاوێکەوە، زۆر زوو دەخنکێت لەئەنجامی هەناسەبڕاندا. بە پێچەوانەوە ماسیش ناتوانێت بەبێ ئاو بژێت. لەگەڵ لەئاو دەرهێنرا دەمرێت. ئێستا ئەو پرسیارە دەکەین.

ماسی چۆن لەئاودا هەناسەدەدات؟

جگە لەو ماسیانەی سییان هەیە. هەموو ماسییەکانی تر لەڕێگەی لوتەوانەکانیانەوە هەناسەدەدەن. چونکە وەکو مرۆڤ سییان نییە. کرداری هەناسەدان لای ماسییەکان زۆر سەیرە.
هەندێک ئاو دەکاتە دەمییەوە بەمەبەستی هەناسەدان، بەڵام  ئاوەکە لەسەرووی لوتەوانەکانیەوە دەڕوات و لەکوونەکانی  پشتی پولەکەکانیەوە دەردەچێت. خانەکانی  لووتەوانەکانی هەڵدەستن بە مژینی بڕی ئەو ئۆکسجینەی کە لەناو  ئاوەکەدا هەیە. لەبەر ئەوەی ڕووبەری لووتەوانەکان گەورەن بۆیە ئەو ڕێژەیە لە ئۆکسجین دەیمژێت بەشی دەکات. ئۆکسجینەکە لەگەڵ خوێندا تێکەڵ دەبێت و بەهەموو لاشەدا بڵاودەبێتەوە. بەو کردارە ماسییەکە خوێنەکەی پاك دەکاتەوە. 
بەڵام دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە ماسییەکە بەرهەمی دەهێنێت لەڕێگەی سوڕی خوێنەوە دەردەچێت بۆ پولەکەکانی و لەوێشەوە لە ئاودا دەتوێتەوە. بەم جۆرە کرداری هەناسەدان لای ماسییدا بەردەوام دەبێت.
ئەگەر ئاوەکە پیس بوو ماسییەکە هەندێک جار دێتە سەرئاوەکە و هەوا هەڵدەمژێت، ماسی لەگیاندارە خوێن ساردەکانە. زۆریش هەستیارە بۆ دەست لێدان و چێژ وەرگرتن و بۆنکردن و هتد...
ئەندامی جیاوازی هەیە بۆ ئەو مەبەستانە. زانایان تائێستا لێکۆڵینەوەیان لەسەر زیاتر لە ٢٠ هەزار جۆری ماسی کردووە.

 


سەرچاوەکان



1194 بینین