کەری کێوی بۆچی خەت خەتە؟

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-14-09:10:00 - کۆدی بابەت: 3274
کەری کێوی بۆچی خەت خەتە؟

ناوه‌ڕۆك

کەری كێوی بۆچی خەت خەتە؟

کەری كێوی سەر بە خێزانی ئەسپەکانە، بەڵام کاتێک بەراوردی بکەین لەگەڵ جۆرەکانی تری ئەم خێزانەدا ئەوا جیاواز دێتە پێش چاومان بەهۆی پێستە خەت خەتەکەیەوە. لە ئەمڕۆدا سێ گرووپ لە کەری كێوی هەیە، کە بەدرێژایی زەمانە لە بەرامبەر سەختییەکانی ڕۆژگاردا خۆڕاگر بوون و لە ژیاندا ماونەتەوە. ناسراوترین و بەربڵاوترینی ئەم سێ جۆرە جۆری "کواغە"یە کە لە ڕۆژهەڵات و باشوری ئەفریقا و باشوری ئەسیوبیادا دەژین و هەروەها بە کەری (الزرد)یش ناسراوە. جۆری دووەم کەری كێوی سۆماڵییە کە گەورەترین جۆریانە و هێڵەکانی باریکە و دوو گوێی گەورەیی هەیە. جۆری سێیەم کەری كێوی شاخاوییە کە لە شاخەکانی نامیبیا (باشوری ڕۆژئاوای ئەفریقا و ئەنگۆلادا دەژی لەبەرئەوەی ئەم گرووپە هێڵەکانی تەرییبە و ڕەنگی ڕەش یان قاوەییەکی تێرە لەسەر تەختەیەکی سپی، بۆیە ئەو هێڵانە زۆر بەسوودن بۆ ئەو ئاژەڵانەی کە ڕووەک دەخۆن! 
لەگەڵ ئەوەی چەندین بیردۆز خرانە ڕوو بۆ تەفسیرکردنی ئەو دیاردەیە، بەڵام هیچ کام لە بیردۆزەکان نەیانتوانی تەفسیرێک بدەن بەدەستەوە کە باوەڕپێکەر بێت. یەکێک لە بیردۆزەکان دەڵێت ‌هێڵەکان شێوازێکی جوان دروست دەکەن. ئەوەش یارمەتی کەرە كێوییەكان دەدات، کە خۆیان لە دوژمنەکانیان بشارنەوە و خۆیان لەگەڵ ئەو سێبەرانەدا تێکەڵ بکەن کە تیشکی خۆر دروستی دەکات لەو کەشەدا کە تیایدا دەژییەن، لەبەرئەوەی شێر یەکەم دوژمنییەتی. ئەم تایبەتمەندییە سروشتییە یارمەتی دەدات کە خۆی لێ بپارێزێت. هەندێکی تر لە لێکۆڵەرەوان دەڵێن کە هێڵەکان سەر لە شێرەکان دەشێوێنن لەبەرئەوە ناتوانێت تەرکیز بکاتە سەر کەرێکی كێوی کاتێک لەناو کۆمەڵێک کەردایە. کەری كێوی گیا دەخوات بە هەموو  جۆرەکانیەوە، بە گشتی لە کۆمەڵی بچووک بچووکدا دەژین. بەوە ناسراون کە گیاندارێکی دڕن و هەرگیز ماڵی ناکرێن و ڕاناهێنرێن. ماوەی ئاوس بوونی کەرە كێوییە شاخاوییەکان ٣٠٠ ڕۆژە و دوو جۆرەکەی تریشیان ٣٩٠ ڕۆژە.  هەر جارە و یەک بێچووی دەبێت و دەشێت دووانەش بهێنێت. ئەمرۆ هەموو جۆرەکانی کەری كێوی مەترسی لەناو چوونیان لەسەرە، جۆری "کواغە" کە تەنها سەری خەت خەت بووە لە ساڵی ١٨٨٠وە لەناو چووە.


سەرچاوەکان



1440 بینین