جیوە

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-14-09:29:00 - کۆدی بابەت: 3277
جیوە

ناوه‌ڕۆك

توخمی جیوە

جیوە تۆخمێکی نا ئاساییە. پلەی گەرمی ژوور کاری لەسەر دەکات و لە پلەی گەرمی ٣٩ پلەی سەدی ژێر سفردا دەیبەستێت لەگەڵ ٣٥٧ پلەی سەدیشدا دووبارە دەیبەستێت. جیوە ١٣.٦ جار لە ئاو قورسترە. یەکگرتنی سەرەوەی زۆر گەورەیە بە جۆرێک زۆر شت تەڕ ناکات، بەڵکو حەز لە شیتەڵ بوون دەکات بۆ خڕۆکەی بچوک.  جیوە لە زەنجەفەر (کبریتید الزئبقیک) کانزای سوور دەردەهێنرێت ئەم ماددەیە بە زۆری لە هەموو جۆرەکانی بەرددا هەیە. بەڵام بە زۆری لەو بەردانەدا هەیە کە لە بنەڕەتدا گڕکانین وا پێشبینی دەکرێت لە ئەنجامی گڕکانەوە بێت. جیوە بە ئاسانی دەگۆڕێت بۆ هەڵم، بۆ ئەوەی جیوەیەکمان دەست بکەوێت لە خاوێکدا دەبێت توخمە خاوەکە تا پلەی نزیک ٤٨٢ پلەی سەدی بکوڵێنین هەڵمەکە کۆبکرێتەوە و چڕ بکرێتەوە. مرۆڤ چەندین جۆری جیاوازی بەکارهێناوە، پێش مێژوو زەنجەفەر لە بۆیاخ کردنی ڕەنگی سوردا بەکارهێنراوە. لە ساڵی ٤١٥ی پێش زایندا جیوە لە خاوەکەی دەرهێنرا بۆ بەکارهێنانی  لە بۆیاخ کردن و کاری پزیشکیدا. کاتێک (خەمائییەکان) "ئەوانەی لە کۆندا لە بواری کیمیایدا کاریان  دەکرد" هەوڵیان دەدا کانزای بە نرخ دروست بکەن. بڕوایان وابوو جیوە ماددەیەکی سیحرییە بۆیە لە تاقیکردنەوە و ئاهەنگە ئاڵۆزەکاندا بەکاریان دەهێنا، بەڵام لە ئێستادا گرنگترین بەکارهێنانی جیوە لە بواری پزیشکیدا دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی جیوە و پێکهاتەکانی ژەهراوین، بەڵام لە دەرمان و پاککەرەوەکاندا بەکاردەهێنرێت. زۆربەمان دەزانین جیوە بۆ پێوانی گەرمی بەکاردەهێنرێت، چونکە جیوە زۆر خێرا دەکەوێتە ژێر کاریگەری گۆڕانکاریەکانی گەرماوە، هەروەها جیوە بۆ زۆر لە دەرمانەکانی ددانیش بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ کلۆر و سۆدەی کاویە و کەرەستە کارەباییەکاندا.


سەرچاوەکان



9300 بینین