زەوییە ڕووتێکردن

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-15-02:14:00 - کۆدی بابەت: 3294
زەوییە ڕووتێکردن

ناوه‌ڕۆك

زەوییە ڕووتێکردن

زەوییە ڕووتێکردن Geotropism (یان Gravitropism) ئاسایی بریتییە لە وەڵامدانەوەی گەشەی ڕووەک بۆ کێش کردنی زەوی، ڕەگ بە ئاڕاستەی خوارەوە گەشە دەکات و قەد بە ئاڕاستەی سەرەوە گەشە دەکات، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ڕەگ ڕووتێکردنەکەی ئەرێییە لەگەڵ کێش کردنی زەوی و قەد ڕووتێکردنەکەی نەرێنییە لەگەڵ کێش کردنی زەویدا.

زەوییە ڕووتێکردنیش هەروەکو ڕۆشنە ڕووتێکردن دەکەویتە ژێر کاری کۆنترۆڵکردن و ڕێکخستن بەهۆی ئۆکسینەکانەوە. یەکێکە لە گریمانەکان دەڵێت لە کاتی دانانی نەمامێک بە شێوەی ئاسۆیی ئۆکسینەکان کەڵەکە دەبن بە درێژایی تەنیشتەکانی خوارەوەی هەریەکە لە ڕەگ و قەد. خەستی ئۆکسینەکانیش هانی درێژ بوونەوەی خانەکان دەدەن بە درێژایی تەنیشتی خوارەوەی قەد، قەدەکەش بە ئاڕاستەی سەرەوە گەشە دەکات. خەستی ئۆکسینەکانیش هانی درێژ بوونەوەی خانەکان دەدەن بە درێژایی تەنیشتی خوارەوەی قەد، قەدەکەش بە ئاڕاستەی سەرەوە گەشە دەکات. خەستی ئۆسینەکان ڕێگری لە درێژبوونەوەی خانەکان دەکات لە تەنیشتی خوارەوەی ڕەگدا، بۆیە ڕەگ بە ئاڕاستەی خوارەوە گەشە دەکات.


سەرچاوەکان

191 بینین