قەبزی

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-16-16:35:00 - کۆدی بابەت: 3353
قەبزی

ناوه‌ڕۆك

مەبەست لە قەبزیی چییە؟

مەبەست لە قەبزی حاڵەتی کارنەکردنی زگی کەسێکە کە کەمتر لە سێ جار لە هەفتەیەکدا بۆ ئاودەست بچێت. لەم حاڵەتەدا پیسایی ڕەقە و حەرەکەتی ڕیخۆڵەکان کەم و نائاساییە. حەرەکەتی ڕیخۆڵەکان لە حاڵەتی ئاساییدا لە ٣ جار لە ڕۆژ تا ٣ جار لە هەفتەدایە.

هۆکارەکانی قەبزی کامانەن؟

  • ڕژێمی خواردن (نەخواردنی سەوزە، میوە، ئاو و تراوی پێویست لە ڕژێمی نان خواردنی ڕۆژانەدا)
  • دەرمانگەلێک وەک ئێش بڕەکان، ئەنی دێپڕێسیۆنەکان (بۆ دەرمانی خەم و پەژارە)، باریۆم، بیسمووت و هتد...
  • سکپڕی
  • کەم کاریی لووی تیرۆئید
  • تەنگ بوون و بەسترانی ڕیخۆڵە، وەک ئاکامی شێرپەنجەکانی ڕیخۆڵە، هەو و زامی ڕیخۆڵە و هتد...
  •  نەخۆشیی شەکرە
  • نەخۆشی پارکینسۆن
  • سەکتەی مێشک

دکتۆر بۆ دیاری کردنی ئەم حاڵەتە چی دەکات؟

بۆ دیاری کردنی ئەم حاڵەتە، دکتۆر دوای تێڕوانینی جەستە، خوێنی نەخۆش دەنێرێت بۆ تاقیگە (بۆ ئاگاداربوون لە ڕادەی هۆڕمۆنی TSH، و شەکری خوێن) و لە سۆنۆگرافی (بۆ دیتنەوەی دیڤێرتیکولەکان)، کۆلۆسکپیی (بۆ ئاگاداریی لە بەستران، تەنگیی یان هەو و زامی ڕیخۆڵە) و وێنەگرتن لە زگ کەڵک وەردەگیرێت.

قەبزی چۆن چارەسەر دەکرێت؟

بۆ چارەسەر کردنی قەبزی دەبێ هۆی پێکهێنەر دەرمان بکرێت. بۆ خواردن دەبێ لە سەوزە و میوەی زۆر، خواردنەوەی ئاو تا ٨ پەرداخ لە ڕۆژدا و وەرزشی بەردەوام کەڵک وەربگیرێت.


سەرچاوەکان



1861 بینین