پڕۆتۆپلازما

پڕۆتۆپلازما

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-19-01:21:00 - کۆدی بابەت: 3436
پڕۆتۆپلازما

ناوه‌ڕۆك

پڕۆتۆپلازما

زانست پێشکەوتنی زۆر گەورەی بە خۆیەوە بینیووە. لە تاقیگەکانیدا دەتوانێت زۆر لە شتە سەیرەکانی سروشت کۆپی بکات، بەڵام تەنها ماددەیەک هیچ زانایەک نەیتوانیووە تا ئێستا دروستی بکات (پڕتۆپلازما)یە، کە بریتییە لە ماددەی زیندوو لە هەموو خانە ڕووەکی و ئاژەڵیەکاندا. هەموو گیاندارەکان ئەگەر ڕووەک بن یان ئاژەڵ و زیندەوەر لە خانە پێکدێن. دەشێت ملێۆنەها خانەیان هەبێت وەکو مرۆڤ یان تەنها یەک خانەیان هەبێت وەکو برزۆریات. لە هەموو خانەیەکدا پڕۆتۆپلازما لە دوو بەش پێکدێت. یەکێکیان مەرکەزییە و زۆر ڕقە و پێی دەوترێت (ناوک) دووەمیشیان بەشی دەرەوەیە و زۆر نەرمە و پێی دەوترێت (حەشوە). هەموو پڕۆتۆپلازماکان چوونیەک نین و هەر زیندەوەرێک جۆرێکی تایبەت بە خۆی لە پڕۆتۆپلازمای هەیە وەکو چۆن جۆرە جیاوازەکان لە خانەکانی هەر زیندەوەرێکدا شێوەی تایبەتی خۆی هەیە.

لەچی پێكدێن؟

لەگەڵ ئەوەی پڕۆتۆپلازماکان جیاوازن بەڵام ٪٩٩ یان لە کاربۆن و هایدرۆجین و ئۆکسجین و نایترۆجین و هەندێک توخمی تر پێکدێنن. ئەوەی وا دەکات لە پڕۆتۆپلازما کە زیندوو بێت شتێکە تا ئێستا نەزانراوە چییە! 
بەڵام دەزانین هەرچی کارێک لە گیاندارانەوە بکرێت. بە هۆی پڕۆتۆپلازماوە نەبێت ناکرێت. کاتێک خۆراک دەچێتە لەشەوە، یەکەم جار هەرس دەکرێت، پاشان دەگۆڕێت بۆ شلەیەک، ئەم کردارەش پێی دەوترێت (هەرس کردنی خواردن) لە ئەنجامی هەرس کردنی خواردندا پلازما دروست دەبێت. ئەمەش مانای وایە پڕۆتۆپلازما بە هەرس کردنی خواردن لە ماددەیەکی مردووەوە دەگۆڕێت بۆ ماددەیەکی زیندوو لە ماددەیەکی نامۆوە بۆ ماددەیەکی هاوشێوە. هەروەها پڕۆتۆپلازما هەرچی وزە هەیە لە ڕووەک و گیانداراندا پەسیسەی دەکات و دەریدەدات. هەرچی پڕۆتۆپلازما و ئەو لاشانەی لەسەر پڕۆتۆپلازما بینا کراون. بە قۆناغی کار و پشوداندا تێدەپەڕن. هەروەها پڕۆتۆپلازما زۆر هەستیارە بەرامبەر ورووژێنەرەکان و شرۆڤە دەرەکییەکان و تیشکێکی بەهێز یان گەرماوییەکی بەتین لە ناوی دەباب. هەروەها مەوادە کیمیاوییەکان ڕای دەکێشن یان پاڵی دەنێن، بەڵام ڕووتە کارەباییەکان وای لێدەکەن بە شێوازی جۆرا و جۆر کاری خۆی بکات. زۆر شت ماوە تا ئێستا لەسەر پڕۆتۆپلازما کە نەزانراوە و هێشتا ئاڵنگاریەکی گەورەیە لەبەردەم زانستدا.


سەرچاوەکان

120 بینین