کوارتز

له‌لایه‌ن: - ڕێزدار ئەحمەد ڕێزدار ئەحمەد - به‌روار: 2021-03-19-22:39:00 - کۆدی بابەت: 3465
کوارتز

ناوه‌ڕۆك

کوارتز چییە؟

کوارتز (بە عەرەبی: مرو (معدن)، بە ئینگلیزی: Quartzیەکێکە لە زۆرترین کانزاکانی سروشت و سوودیشی بۆ مرۆڤ زۆرە. خەڵکی ڕۆژانە کوارتز دەبینن و بەکاری دەهێنن بێ ئەوەی بزانن کوارتزە. کوارتز ناوێکی تریشی هەیە ئەویش((سیلیکا))یە. کە پێکهاتووە لە سلیکۆن و ئۆکسجین و لە پۆڵا ڕەقترە و لە شوشە ڕوونترە. کوارتز بە تەنها بێ گەرد و بێ ڕەنگ و سپییە، بەڵام کە مەوادی تری تێکەڵ بوو بە ڕەنگەکانی سوور، زەرد، قاوەیی، سەوز، شین، ئەرخەوانی، ڕەش، بەرچاو دەکەوێت. هەندێک جار کوارتز لە کریستاڵی گەورەی بێ گەردی شەش گۆشەدا هەیە. لاکانی وەکو قوچەکن و پێی دەوترێت ((کریستاڵیبەردین)). هەندێک لە بەردەکان لە کوارتز پێک دێن، بەردە لمییەکان دەمارێک لە کوارتزیان تێدایە کە ماددەیەکی چەسپی پێوەی نووساوە. کوارتز بەشێکی گەورە پێک دێنێت لەو بەردانەی کە پێیان دەوترێت ((گرانیت)) لمی سپی کوارتزی بێ گەردە. هەموو لمەکان لە کوارتز پێکهاتوون. هەموو بەردە بە نرخەکان کوارتزی ڕەنگا و ڕەنگن، لەگەڵ ڕێژەیەکی کەم لە مەوادی تر تیایاندایە، نموونەی: عەقیق، جمشت ((بەردێکی بە نرخی ڕەنگ ئەرخەوانی یان وەنەوشەییە)). لەگەڵ عەقیقی یامانیدا. کوارتز لە پیشەسازی شوشە و کەرەستە بینینیەکان و پەخشی وێستگەکاندا بەکاردەهێنرێت. کاتێک کریستاڵە بەردییە بێ گەردیەکانی لە پلەی گەرمی ١٧١٠ پلەی سەدیدا دەتوێنینەوە، ئەو کوارتزەی دەستمان دەکەوێت ماددەیەکی زۆر بەسوود و بەنرخە و لە هەر ماددەیەکی تر کەمتر هەڵدەکێشێت و دادەکێشێت و زۆر لە شوشە ڕوونترە. ماددەیەک بەو جۆرە بەهێز بێت لە بەردەم ئاگر و توانەوەدا. زۆر بە نرخ دادەنرێت بۆ کەرەستەی تاقیگە. دەتوانین سینیەک لە کوارتزی تواوە بە گەرمی یەکسەر بکرێتە ئاوێکی زۆر ساردەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێکی پێ بگات. بە ئاسانی تیشک و گەرمای پێدا دەڕوات، ئەو تیشکەی سەرووی وەنەوشەیی کە شوشە دەیمژێت بە ناو کوارتزی تواوەدا دەڕوات.


سەرچاوەکان



1949 بینین