مانگا - گاو(١٩٦٩)

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-04:26:00 - کۆدی بابەت: 3503
مانگا - گاو(١٩٦٩)

ناوه‌ڕۆك

زانیاری فیلم

یەکێک لەو فیلمانەیە کە دروستکەری شەپۆلی نوێی سینەمای ئێرانە، لە دەرهێنانی (داریوش مهرجویی) و دووەمین فیلمیەتی، کاری نووسینی لەلایەن دەرهێنەر و (غلامحسین ساعدی) ـەوە کراوە لە ساڵی ١٩٦٩.
هەریەک لە (عەلی نەسیڕیان، جەمشید مەشایخی، پەرویز فەنیزادە) بەژداربووانی فیلمەکەن کە لە باشترین ئەکتەرەکانی مێژووی وڵاتی ئێرانن لە سینەمای کۆن و نوێدا.
فیلمی گاو یەکەمین فیلمی ئێرانی بوو کە جیهانی لە سینەمای ئێران ئاگادارکردەوە و بەتایبەت لە ئەوروپا زۆر بەباشی بەناوبانگ بوو کە دواتریش خەڵاتی فیستیڤاڵی ڤێنیزی بردەوە لە ساڵی ١٩٧١.

ناوەڕۆکی فیلمەکە لە چیرۆکێکی (غلامحسین ساعدی)ـیەوە وەرگیراوە بەناوی (عزاداران بیل) .

گاو لە ساڵی ١٩٧١ ـەوە لە سینەما و فیستیڤاڵەکانی وڵاتانی دەرەوە نمایش کرا بەبێ ژێرنووس، بەڵام کاریگەرییەکەی لە کان و بەرلین و ڤێنیز و مۆسکۆ و لەندەن و لۆس‌ئەنجلۆس و تەواوی ئیتاڵیا دەنگی دایەوە و لە سێ ڕاپرسی ڕەخنەگراندا بە باشترین فیلمی مێژووی سینەمای ئێران دانراوە کە لەکاتێکدا بەرهەمهات کە سینەمای ئێران تەنیا فیلمی لاواز و سێکسی هەبوو.

چیرۆک

چیرۆکی فیلمەکە باس لە پیاوێک دەکات کە مانگایەکی هەیە و زیاتر لەهەمووشتێک گرنگی پێ دەدات و خزمەتی دەکات، بەڵام ڕووداوێک بەسەر مانگاکەی دێت و خودی خۆی بیردەچێتەوە.

فیلمی گاو باس لە عەقیدە و بیروباوەڕی مرۆڤ دەکات کە گەر خۆی باوەڕ بە شتێک بهێنێت، کەس ناتوانێت ئازادی بکات خۆی نەبێت.

لێدوانەکان

فیلمی گاو دوای بڵاوبونەوەی کەسانێکی زۆر لەسەری دوان.

لەوانە:

  • بە باشترین فیلمی مێژووی ئێران دانرا.
  • لەلایەن محەمەد ڕەزا شای ئێرانەوە زۆر ستایش کرا.
  • خومەینی ڕابەری شۆڕش و کۆماری ئیسلامی ئێران بە فیلمێکی فێرکار و کلتوری و پەروەردەیی دایناوە.
  • لە ڕۆژنامە و گۆڤارە بەناوبانگەکانی ئێراندا بە پیاهەڵدان و جوانترکردنێکی زۆر ڕووبەڕوو بویەوە.
  • چەند بەشێک لە فیلمی گاو یەکێکە لە وانەکانی کتێبی ئەدەبیاتی ساڵی سێیەمی قۆناغی ناوەندی قوتابخانەکانی ئێران.

خاوەنی خەڵاتی فیستیڤاڵەکانی (لاروشل و بەرلین و ڤێنیز و وەزارەتی ڕۆشنبیری و سپاس) ـە.

کاتی فیلمەکە ١٠٤ خولەکە و لە گوندێکی ناوچەی قەزوین تۆمارکراوە.


سەرچاوەکان



973 بینین