دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان

له‌لایه‌ن: - مونا ڕزگار - به‌روار: 2021-03-21-12:35:00 - کۆدی بابەت: 3504
دووگیانی لە دەرەوەی منداڵدان

ناوه‌ڕۆك

سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان واتە چی؟

سکپڕی ئاسایی بە هێلکەیەکی پیتێنراو دەست پێ دەکات، هێلکە پیتێنراوەکە دەلکێت بە دیواری منداڵداندا، بەڵام لە سکپڕی لە دەرەوەی منداڵداندا هێلکەکە لە شوێنێک لە دەرەوەی منداڵدان جێگیر دەبێت و گەشە دەکات، زۆرترین جاریش سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان لە جۆگەی فالوبدا ڕوودەدات، جۆگەی فالوب ڕێگایەکی نێوان هێلکەدان و منداڵدانە و هێلکە لە ناویدا دەجوڵێت، ئەم جۆرە سکپڕییە پێی دەوترێت سکپڕی جۆگەیی (tubal pregnancy)

چارەسەری سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان

دەرمانی ئەم حاڵەتە بە تەواوی پەیوەندی بە دیاریکردنی حاڵەتەکەو گەورەی کۆرپەلەکەوە هەیە

ڕێگاکانی چارەسەری سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان بریتییە لەمانە:

دەرمان

ئەگەر پزیشک هیچ گومانێکی لە حاڵەتی سکپڕی لە دەرەوەی منداڵداندا نەبێت کۆرپەکەش بچوک بێت ئەگەری هەیە پزیشک دەرمان بەکاربهێنێت بۆیە دەرمانێک بەناوی (methotrexate) بەکاردەهێنێت، ئەم دەرمانە لە ڕێگەی ماسولکەوە بە دەرزی دەکرێت لەڕێگەی ڕۆشتنی خوێنەوە دەگات بە کۆرپەلەکە دەبێتە هۆی وەستانی خانەکانی کۆرپەلە و لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی تەواوبوونی دووگیانی بە تێپەڕبوونی کات خانەکانی کۆرپەکە دەبێتە بەشێک لە جەستەی دایکەکە، بە کاریگەری دەرمانەکە ئەگەری هەیە کەمێک ئازاری سک یاخود گیرانی ماسولکەکان و لەوانەشە دڵتێکچوون و ڕشانەوەشی لەگەڵ بێت.

لەم کاتەدا دەبێت واز بهێنرێت لە بەکارهێنانی ماددە کحولییەکان و هێورکەرەوە سترۆیدەکان و دژە هەوکردنەکان وەک (پڕۆفین، ئەسپرین، ناپڕۆکسین، وە هەر جۆرە مەڵتی ڤیتامینێک، یاخود فۆلیک ئەسید) و هەروەهاش سەرجێی نەکردن، دوورکەوتنەوە لە کاری قورس و تیشکی خۆر 
بۆ بەدواداچوونی ڕێژەی هۆڕمۆنی (hcg) و دڵنیابوونەوە لە نەمانی سکپڕی لە دەرەوەی منداڵداندا دەبێت چەند پشکنینێکی خوێن ئەنجام بدرێت
ئەم پشکنینانە تا کاتێک کە ڕێژەی هۆڕمۆنەکە بگاتە سفر دەبێت چەند هەفتەیەک بەردەوام بیت لە کردنیان، ئەگەر لە ماوەی دەرمانکردندا هەر جۆرە نیشانەیەک وەک ئازاری سک و ئازاری شان و خوێنبەربوون و نیشانەی تر وەک کەمی لێدانی دڵ، دڵەکوتە، بێ ڕەنگی پێست، سەرگێژ خواردن و یان بوورانەوە خێرا پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکەن

نەشتەرگەری لاپراسکۆپی

ئەگەر ئافرەتەکە لە قۆناغێکی سکپڕیەکەیدا بێت کە ئیتر دەرمان کاریگەری نابێت یاخود ئازار و خوێنبەربوونی ناوەکی زۆری هەبێت یاخود کەسەکە نەخۆشییەکی تری هەیە کە نابێت بە دەرمان چارەسەری ئەمەی بۆ بکرێت، پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە، ئەگەر بارودۆخی کەسەکە جێگیر بێت و کۆرپەکەش بە ئەندازەی پێویست بچوک بێت دەتوانرێت لە ڕێگەی نەشتەرگەری لاپراسکۆپییەوە کۆرپەکە دەربهێنرێت.

پزیشکی تایبەتی ژنان و منداڵبوون دەتوانێت بۆریەکانی منداڵدان بەسود وەرگرتن لە دوربینێکی بچوک کە لە ڕێگەی خوارەوەی ناوکەوە چووەتە ناو سکەوە، بیپشکنێت و حاڵەتی پێویستیدا کۆرپەکە یاخود پاشماوەی ماوەوە دەربهێنێت لەم حاڵەتەدا ئەگەری پاراستنی بۆرییەکانی منداڵدان بوونی هەیە.

بەهەرحاڵ ئەگەر زیان گەیاندن بە بۆریەکانی منداڵدان جدی بێت و یاخود کەسەکە خوێنبەربوونێکی زۆری هەبێت ئەگەری هەیە پێویست بکات کە بۆریەکانی منداڵدانیش دەربهێنرێت، نەشتەرگەری لاپراسکۆپی پێویستی بە بەنجی گشتی و ئامێری تایبەت و پزیشکی بە ئەزموون هەیە. 
چاکبوونەوەی تەواوەتی کەسەکە پێویستی بە یەک هەفتە هەیە و لەم حاڵەشدا پێویستی بە دەرمان و چەندین پشکنینی خوێن و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە بۆ بەدواداچوونی ڕێژەی هۆڕمۆنی (hcg) و دڵنیابوونەوە لە بەتەواوەتی لابردنی سکپڕییەکە هەیە لە دەرەوەی منداڵداندا 
ئەم پشکنینانە چەند هەفتەیەک بەردەوام دەبن تاوەکو ڕێژەی هۆڕمۆنەکە ببێتە سفر

نەشتەرگەری سک

لە هەندێک حاڵەتدا، بوونی برینێکی گەورە یان خوێنبەربوونێکی توند لە سکدا و هەروەها ئەگەریش کۆرپەکە زۆر گەورە بێت ناتوانرێت لە نەشتەرگەری لاپاراسکۆپی سود وەربگرین، لەم حاڵەتدا پێویست بە نەشتەرگەری سک دەکات بۆ ئەم نەشتەرگەرییە دەرمانی بێهۆشکەر لە ڕێگەی دەرزییەوە دەدرێت لە ئافرەتەکە و پزیشکی تایبەتی ژنان و منداڵبوون دوای کردنەوەی سکەکە کۆرپەکە دەهێنێتە دەرەوە لەم حاڵەتەشدا هەر وەک نەشتەرگەری لاپراسکۆپی ئەگەری پاراستن یاخود دەرهێنانی بۆری منداڵدان هەیە ئەویش پەیوەستە بە بارودۆخی نەخۆشەکەوە دوای نەشتەرگەریەکە ئافرەتەکە پێویستی بە شەش هەفتە پشوودان هەیە لە کاتی ساڕێژبوونی برینەکەدا ئەگەری هەیە هەست بە هەوکردن و ئازاری سک بکات

ئەگەری سكپڕی دواتر چەندە؟

ئایە ئەگەری سکپڕییەکی سەرکەوتوو هەیە دوای ڕوودانی سکپڕی لەدەرەوەی منداڵداندا:

هەرچەنە زووتر سکپڕی لە دەرەوەی منداڵدان زووتر دیاری بکرێت و چارەسەر بکرێت زیانێکی کەمتر دەگات بە بۆریەکانی منداڵدان و هێلکەدان وە ئەگەری لەدایکبوونی منداڵێکی تەندروست لە سکپڕی داهاتوودا زیاتر دەبێت
تەنانەت ئەگەر یەکێک لە بۆریەکانی منداڵدانی ئافرەتەکەش لاببرێت دەتوانیت بەبێ یارمەتی وەرگرتن لە ڕێگاکانی دەرمان بۆ دووگیان بوون سکپڕ ببێت، هەڵبەتە بە مەرجێک کە بۆرییەکی تری ئافرەتەکە ئاسایی بێت، لەم حاڵەتەشدا ئەگەر ئەگەر یەکەمین سکپڕی ئافرەتەکە لە دەرەوەی منداڵداندا بە هۆکاری زیان گەیشتن بە بۆری منداڵدان لە ڕێگەی هەڵئاوسان یاخود داخرانی بۆری منداڵدان بێت، ئەگەری ئەوەی کە بۆری تریش زیانی بەرکەوتبێت زۆر زۆرە

ئەم بابەتە دەتوانێت کە ئەگەری دووبارە ڕوودانەوەی سکپڕی لە دەرەوەی منداڵداندا هەبێت لە داهاتوودا ئەگەر ناتەوێ پیتاندنی ئاسایی بکەیت بە هۆکاری زیان گەیاندن بە بۆریەکانی منداڵدان دەتوانن سود وەربگرن لە ڕێگاکانی دەرمانی نەزۆکی وەک پیتاندن لە دەرەوەی منداڵدان یاخود پیتاندنی بلوری


سەرچاوەکان



8327 بینین