چۆن شتە گەرمەکان دەمانسوتێنن؟

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-22-02:46:00 - کۆدی بابەت: 3528
چۆن شتە گەرمەکان دەمانسوتێنن؟

ناوه‌ڕۆك

سووتان بە كەرەستەی گەرم

ڕاستیەکی بەڵگە نەویستە کە ئاگر و شتە گەرمەکان ئازارێکی زۆرمان بۆ دروست دەکەن، لە ئەنجامی ئەوەی کە پێی دەڵێن "سوتان" شتێکە دەبێت خۆمانی لێ بپارێزین، بەڵام منداڵ ئەو ڕاستییە نازانێت، لەبەرئەوە خۆی تووشی سوتان  دەکات و لێیەوە ئەزموون فێردەبێت، لە پارچە ئاسنێکی گەرمکراودا گەردیلەکانی زۆر بەخێرایی دەجووڵێنەوە، کە دەکرێت یەک ملیۆن جار بێت لە چرکەیەکدا، ئەگەر دەستمان دایە ئەو ئاسنە گەرمکراوە، یەکسەر هەست بە سوتان و ئازار دەکەین، لەبەرئەوە گەردیلەکان هێندە خێرا دەجووڵێنەوە کەوا دەکەن گەردیلۆکەکانی پێست هەست بە جووڵەیەکی زۆر خێرا و کورت و پڕ بکەین، لەبەرئەوەیە شتە گەرمەکان دەمان سوتێنن!

ئەو پرسیارەی دروست دەبێت

ڕەنگە پرسیار بکەیت، دەبێت ئەو گەردیلانە چەند بە خێرایی بڕۆن تا بتوانن بمانسوتێنن؟

دەبێت خێراییان لە ١٧٠٠ مەتر زیاتر بێت لە چرکەیەکدا.


سەرچاوەکان

68 بینین