نیسان ئەڵتیمای 2014

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-03-22-04:55:00 - کۆدی بابەت: 3534
نیسان ئەڵتیمای 2014

ناوه‌ڕۆك

نیسان ئەڵتیمای 2014

نیسان ئەڵتیما ئۆتۆمبێلێکی یابانییە و قەبارەیەکی مامناوەندی هەیە کە لەلایەن کۆمپانیای نیسانی یابانییەوە دروستدەکرێت، کۆمپانیاکە لە ساڵی 1957 دەستی بە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل کردووە کە ئۆتۆمبێلەکانی لە بازاڕەکانی ئەمریکای باکوور و ڕۆژهاڵاتی ناوڕاست و جیهاندا بوونی هەیە.

نیسان ئەڵتیما لەساڵی 1992 دەستکراوە بە بەرهەمهێنانی، کە خاوەنی شێوەیەکی سەرنجڕاکێشە و توانایەکی بەهێزی هەیە.

تایبەتمەندییەکانی نیسان ئەڵتیما

  • خاوەنی بزوێنەرێکی چوار بستۆنی قەبارە 2.5 لیترییە، هێزی 184 ئەسپی هەیە.
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەکە بە تەکنەلۆجیای (SVT) کار دەکات کە بەشێوەیەکی ئۆتۆماتیکی گێڕ دەگۆڕێت.
  • ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاسوودەبەخش و فراوانە و لەئاستی ئۆتۆمبێلە گرانبەهاکاندایە.
  • بۆ هەر 10 کیلۆمەترێک بڕی 8 لیتر بەنزین سەرف دەکات.
  • خاوەنی گێڕێکی نیوە عادییە (واتا دەتوانیت بە شێوەی ئۆتۆماتیکی و عادی لێیبخوڕیت).
  • ئۆتۆمبێلێکی ئابووری زۆرباشە، چونکە ڕێژەیەکی کەم لە بەنزین سەرف دەکات.
  • تایبەتمەندی چاودێری کردن و کۆتڕۆڵکردنی پەستانی ناو تایەکانی هەیە.
  • خاوەنی ئیستۆپ (برەیک)ـی دژە خلیسکانە، هەروەها برێکەکانی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بەسەر تایەکاندا دابەشکراون.
  • چەند ئەیرباگ (جانتای هەوایی)ـی باشی تێدایە کە سەرنشینەکان بەباشی دەپارێزێت.
  • درێژییەکەی 4.86 مەترە، پانییەکەی 1.82 مەترە و بەرزییەکەی 1.47 مەترە.
  • خاوەنی تایبەتمەندی جێگیرکردنی خێراییە (تحديد السرعة).
  • لە ماوەی 8.6 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • لە ناو ئۆتۆمبێلەکەدا ڕادیۆ و کارپێکەری سی دی و USB تێدا هەیە.
  • خاوەنی سیستمی دژە دزینە.
  • ئۆتۆمبێلەکە بە دوگمە کاردەکات لەجیاتی کلیل.
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
  • تانکی بەنزینەکە توانای گرتنی 68 لیتر بەنزینی هەیە.
  • خاوەنی سیستمی بلوتوسی پێشکەوتووە کە دەتوانیت لەڕێگەیەوە وەڵامی پەیوەندییەکانت بدەیتەوە.
  • چەندین هەستەوەری هەیە کە یارمەتیت دەدات لە پارککردنی ئۆتۆمبێلەکەتدا.
  • خاوەنی کامێرای دواوەیە کە دەتوانیت سەیری دواوەی پێبکەیت.
  • سیستمی گەڕان (GPS)ـی تێدایە لەگەڵ شاشەیەکی 7 ئینچ.
  • دەتوانیت لە دوورەوە کار بە ئۆتۆمبێلەکە بکەیت.

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان ئەڵتیمای 2014

لەم ئۆتۆمبێلەدا هەندێک کێشە هەیە، یەکەمیان کێشەیە لە بەرنامەی گێڕی ئۆتۆمبێلەکەدا کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی خۆڕاگری ئۆتۆمبێلەکە و هێواشکردنەوەی، هەروەها سوکانی ئۆتۆمبێلەکە بەباشی جێگیر نەکراوە کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی کۆنتڕۆڵکردنی ئۆتۆمبێلەکە.


سەرچاوەکان



569 بینین