نیسان سەنی

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-03-22-05:00:00 - کۆدی بابەت: 3535
نیسان سەنی

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی (Sunny)

کۆمپانیای نیسان یەکێکە لە کۆمپانیا پێشەنگەکانی جیهان لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلدا، کە ڕەواجێکی زۆری هەیە لە دەوڵەتە عەرەبییەکان و بە گشتیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆنجانی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ پێویستییەکانی دانیشتوانەکەی.

تایبەتمەندی و کێشەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی (Sunny)

لێرەدا باسی لایەنە باش و خراپەکانی ئۆتۆمبێلی نیسان صەنی دەکەین

بزوێنەر و گێڕ

  • ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی بزوێنەرێکی قەبارە 1500 سی سیە بە هێزی 105 ئەسپ، کە بە ئۆتۆمبێلێکی باش دادەنرێت چونکە بەنزینی کەم سەرف دەکات.
  • خاوەنی بزوێنەرێکی لاوازە لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی دیکەدا.
  • زۆرێک لە بەکارهێنەران زیاتر حەزیان لەوجۆرە ئۆتۆمبێلانەیە کە بزوێنەرەکانیان بەهێزە بۆ ئەوەی لەهەموو ڕێگەیەکدا بەکاریبهێنن.
  • نیسان صەنی خاوەنی گێڕ عادی و گێڕ ئۆتۆماتیکە، کە لە کۆمپانیاکانی دیکە جیای دەکاتەوە، هەروەها گێڕەکەی هیچ کێشەیەکی نییە.

شێوەی دەرەوەی

  • لە ڕووی شێوەی ئۆتۆمبێلەکەوە هیچ تایبەتمەندێتییەکی نییە لە ئۆتۆمبێلەکانی تری جیابکاتەوە، شێوەیەکی سادەی هەیە.
  • لاشەی ئۆتۆمبێلەکە لە کانزای ناسک پێکهاتووە بۆیە بە ئاسانی زیانی پێدەگات.

ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە

  • یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلەکە ناوە فراوانەکەیەتی کە بە ئاسانی دەتوانیت بڕۆیتە ناوی و داببەزیت.
  • هەرچەندن ناو ئۆتۆمبێلی صەنی چەرخی کارەبایی تێدایە بەڵام شوێنی جگەرەی تێدا نییە.
  • لە بەشی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکەدا شوێنی 4 کوپ هەیە بەڵام خۆی پێویستی بە 2 دانە هەیە.

فێنککردنەوە

  • لە بەشی دواوەوەی ئۆتۆمبێلەکە دوو دەرچەی زیادەی هەوا هەیە بەمەبەستی دابەشکردنی هەوا بەشێوەیەکی باشتر.
  • زۆربەی بەکارهێنەران کێشەی لاوازبوونی فێنککەرەوەکەیان هەیە پاش ماوەیەک لە بەکارهێنانی.

هاوسەنگی

  • نیسان صەنی خاوەنی سیستمێکی هاوسەنگی باشی هەیە کە دەتوانێت هاوسەنگی ئۆتۆمبێلەکە ڕابگرێت لەکاتی قورسبوونی.
  • ئۆتۆمبێلەکە کێشی سووکە بۆیە دەخلیسکێت.


سەرچاوەکان



1113 بینین