کیا سیراتۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد تاهیر - به‌روار: 2021-03-22-05:02:00 - کۆدی بابەت: 3536
کیا سیراتۆ

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی کیا سیراتۆ

ئۆتۆمبێلی کیا سیراتۆ یەکێکی لە ئۆتۆمبێلە دیارەکانی جیهان، بەتایبەتی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە ئۆتۆمبێلێکە کە تایبەتمەندی باشی تێدایە و نرخەکەی گونجاوە، هەروەها کیا سیراتۆ توانایەکی باشی هەیە و ڕووکاری دەرەوەی جوان و دڵگیرە، هەروەها لە ناوەوە چەندین تایبەتمەندی بەرز و سەردەمیانەی هەیە.

تایبەتمەندییەکانی کیا سیراتۆ

  • قەبارەی بزوێنەرەکەی کیا سیراتۆ ( cc1600)ـیە و هێزی 130 ئەسپی هەیە
  • توانای ئۆتۆمبێلەکە 160 نیوتن/مەترە، بە ڕیژەی 4850 خولانەوە لە خولەکێکدا
  • گێڕی ئۆتۆمبێلەکە ئۆتۆماتیکییە شەش خێرایی هەیە و چوار بستۆنە
  • لەماوەی 11 چرکەدا خێرایی لە 0 دەگاتە 100
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگات 180 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
  • بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 5.5 لیتر بەنزین سەرف دەکات
  • قەبارەی تەنکی بەنزینەکەی 50لیترە
  • ستسمی برەیکی (ABS)ـی هەیە
  • سیستمی ئیمۆبڵایزەر (immobilizer system)ـی تێدایە کە دژە دزینە
  • ویلەکانی وەرزشییە و قەبارەیان 16 ئینچە
  • ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستی شۆفێر و سەرنشینەکان
  • ئاوێنەی لا تەنیشتەکانی کارەباییە
  • شۆێنی USB و AUX هەیە

کێشەکانی ئۆتۆمبێلی کیا سیراتۆ

  • ئەیرباگەکان بەشێوەیەکی پێویست کارناکات لەکاتی ڕووداوی هاتووچۆ بەتایبەتی ئەریباگەکانی بەشی دواوە
  • پشتوێنی سەلامەتی بەشێوەیەکی باش کارناکات
  • لەکارکەوتنی هەستەوەرەکانی تایەکان لەکاتی حاڵەتە لەناکاوەکان
  • هەندێک لە بەکارهێنەران کێشەیان بۆ دروست دەبێت لە گێڕی ئۆتۆمبێلەکەدا لەکاتی سەرکەوتن بەسەر هەورازێکدا، بەڵام ئەم کێشەیە لە بۆ هەموو ئۆتۆمبێلەکانی سیراتۆ دروست نابێت


سەرچاوەکان



1723 بینین