شێڤرۆلێت ئەڤیۆ

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-04-29-00:25:00 - کۆدی بابەت: 3622
شێڤرۆلێت ئەڤیۆ

ناوه‌ڕۆك

شێڤرۆلێت ئەڤیۆ

ئۆتۆمبێلی شیڤرۆلێت ئەڤیۆ یەکێک لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای شیڤرۆلێت، کە کۆمپانیایەکی ئەمریکی دروستکردنی ئۆتۆمبێلە و سەر بە کۆمپانیای جێنێڕاڵ مۆتۆرزە، کۆمپانیای شیڤرۆلێت لەساڵی 1911 لەشاری دیترۆیت دامەزراوە.

تایبەتمەندییەکانی

ئۆتۆمبێلە شیڤرۆلێت هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی تێدایە کە خێزانی عەرەبی بەدوایدا دەگەڕێن، بۆیە نازناوی (باشترین هەڵبژاردەی خێزان)ـی لێنراوە، ئەمانە بریتین لە تایبەتمەندییەکانی ئۆتۆمبێلی شیڤرۆلێت ئەڤیۆ:

  • بە شێوازی گێڕ عادی و ئۆتۆماتیکی بەردەستە، کە گێر ئۆتۆماتیکییەکەی 4 خێرایی هەیە و گێڕ عادییەکەی 5 خێرایی هەیە
  • زۆرترین تۆرکی ئۆتۆمبێلەکە 132 نیوتن/مەترە، یان 3000 خولانەوە لە خولەکێکدا
  • هێزی 86 ئەسپی هەیە
  • لە 12 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگاتە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
  • زۆرترین خێرایی دەگاتە 170 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
  • بەرزییەکەی نزیکەی 1.5 مەترە، درێژییەکەی 4.3 مەترە و پانییەکەی 1.7 مەترە
  • قەبارەی تانکی بەنزینەکەی 45 لیترە
  • کێشی ئۆتۆمبێلەکە 1065 کیلۆگرامە
  • بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک بڕی 6.45 لیتر بەنزین سەرف دەکات
  • چوار سپیکەری تێدا هەیە لەگەڵ شوێنی USB و AUX
  • ڕادیۆ و کارپێکەری CD تێدا هەیە لەگەل تەکنەلۆژیای بلوتووس
  • قەبارەی ویلەکانی 14 ئینچە
  • فێنککەرەوی تێدا هەیە لەگەڵ شوێنی هەڵگرتنی کوپ
  • کۆنتڕۆڵی هەیە و سیستمی دژە دزینی تێدایە
  • ئاوێنەی تەنیشتەکانی کارەبایین

کێشەکانی

  • قەبارەی ئۆتۆمبێلەکە لەگەڵ کێشەکەیدا ناگونجێت، بۆیە دەبێتە هۆی جێگیرنەبوونی لەسەر ڕێگاکان
  • شانسی ئۆتۆمبێلەکە بەهێز نییە بۆیە لەکاتی پێکداداندا سەرنشینەکان پارێزراو نین
  • پلێتەکانی ئۆتۆمبێلەکە زۆر ناسکن و لاشەی ئۆتۆمبێلەکە زۆر لاوازە
  • توانای ئۆتۆمبێلەکە زۆر کەمە لە چاو کێش و قەبارەکەیدا
  • لە ڕێگا دوورەکاندا ئۆتۆمبێلەکە خۆڕاگر نییە، بەتایبەتی کاتێک خێراییەکەی زیاترە لە 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بۆیە لە خێراییە بەرزەکاندا بەئاسانی ئەگەری وەرگەڕانی هەیە


سەرچاوەکان



1392 بینین