تۆیۆتا هایڵۆکس

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-03:22:00 - کۆدی بابەت: 3623
تۆیۆتا هایڵۆکس

ناوه‌ڕۆك

تۆیۆتا هایڵۆکس

ئۆتۆمبێلی تۆیۆتا هایڵۆکس یەکێکە لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای تۆیۆتا، ئەم ئۆتۆمبێلە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێناوە لە بازاڕەکانی ڕۆهەڵاتی ناوڕاست و باکووری ئەفریقا و کەنداوی عەرەبی، بە یەکێک لە خێراترین ئۆتۆمبێلەکانی گواستنەوە دادەنرێت لەجیهاندا، کۆمپانیای تۆیۆتا لەساڵی 1968 دەستی بە بەرهەمهێنانی ئەم ئۆتۆمبێلە کردووە کە ساڵانە تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشی بۆ زیاد دەکات، لێرەدا باسی هەندێک لە تایبەتمەندی و کێشەکانی دەکەین.

تایبەتمەندییەکانی

  • بزوێنەرەکەی قەبارەی 2.7 لیترە، 4 بستۆنە، هێزی 164 ئەسپی هەیە، توانای 5200 سوڕانەوەی هەیە لە خولەکێکدا
  • بە شێوازی گێڕ عادی و ئۆتۆماتیکی بەردەستە، کە گێر ئۆتۆماتیکییەکەی 6 خێرایی هەیە و گێڕ عادییەکەی 5 خێرایی هەیە
  • تا ڕادەیەک بەنزین کەم سەرف دەکات
  • تایبەتمەندی جێگیرکردنی خێرایی هەیە (تحديد سرعة)
  • برێکەکانی ئۆتۆمبێلەکە دژەخلیسکانن و (ABS)ـیان هەیە
  • لە تەنیشتەکان و پێشەکەیدا ئەیرباگی تێدایە بۆ پاراستنی شۆفێر و سەرنشینەکان بە شێوەیەکی باش
  • لە داشبڵەکەیدا شاشەیەکی 5 ئینچی تێدایە
  • لە بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دوو هەرستەوەری تێدا هەیە بۆ یارمەتیدانی شۆفێرەکە لەکاتی پارککردندا
  • ئاوێنەکانی لاتەنیشتی ئۆتۆمبێلەکە کارەبایین
  • لایتی تایبەت بە کەش و هەوای تەماوی تێدایە
  • بەفرگر لەبەشی پێشەوی ئۆتۆمبێلەکەدا هەیە
  • دەتوانرێت کۆنتڕۆڵی سیستمی دەنگییەکەی بکرێت لەڕێگەی سوکانەکەوە
  • سندوقێکی فراوانی هەیە
  • کارپێکەری CD و شوێنی USB هەیە
  • لە 12 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگاتە 100
  • قەبارەی تایەکانی 16 ئینچە، هەروەها جۆری دیکەی هەیە کە 17 ئینچە
  • تانکی بەنزینەکەی توانای گرتنی 80 لیتر بەنزینی هەیە
  • بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 11 لیتر بەنزین سەرف دەکات

کێشەکانی

  • هەندێک کیشە هەیە لە سیستمی سەلامەتی ئۆتۆمبێلەکە وەک لەکارکەوتنی سیستمی دژەخلیسکان
  • لە هەندێک لە ئۆتۆمبێلەکاندا کێشە لە بزوێنەرەکەیدا هەیە، کە دەبێتە هۆی کێشەی کارەبایی و سوتانی بزوێنەرەکەی


سەرچاوەکان



922 بینین