بەکتریای سالمۆنێلا

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-15:51:00 - کۆدی بابەت: 3643
بەکتریای سالمۆنێلا

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سالمۆنیلا (بە عەرەبی: السلمونيلا المعوية، بە ئینگلیزی: Salmonella enterica)،بەکتریایەکە کە تووشی ڕیخۆڵەی مرۆڤەکان ئەبێت و دواتریش ئەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش کە نەخۆشی ژەهراویبوونی سەلمۆنیلای پێ ئەوترێ، بەكتریاكە درێژییەکەی لە نێوان 0،8 بۆ 5 مایکرۆمەترە. 

سی دی سی (central of disease control) ئاماژە بەوە دەکات كە سەلمۆنێلا دەبێتە هۆی 1.35 ملیۆن هەوکردن و 420 مردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
زۆربەی ئەو کەسانەی نەخۆشی سەلمۆنێلایان هەیە تووشی تاو و سکچوون و ڕشانەوە و هەندێک جاریش خوێن هێنانەوە دەبن، هەروەها بەکتریاکە کارەکاتە سەر كۆئەندامی هەرس و کاریگەری لەسەر کرداری هەرس دروست دەکات، بە گشتی کاریگەری لەسەر بەتەمەنەکان زیاترە وەک لە گەنجەكان.

هۆکارەکانی توشبوون

  • بەهۆی ئاوی پیس
  • خواردنی پیس 
  • تەوقەکردن
  • خواردنی هێلکەی کاڵ کە لە ژاپۆن و کۆریا زۆر باوە 
  • هەروەها مارمێلکە (قومقمۆک) 

نیشانەکانی زۆرجار دوای 6 كاتژمێر تا 6 ڕۆژ دوای تووشبوون دەست پێ دەکەن و بەزۆری 4 تا 7 ڕۆژ بەردەوام ئەبن.

زۆربەی خەڵک چاک ئەبنەوە بەبێ بەكارهێنانی چارەسەری دیاریکراو، بەڵام نابێت دژە بەکتریا وەربگرن مەگەر لە حاڵەتێکا کە مەترسییان لەسەر هەیە، هەندێك جار نەخۆشەكان نیشانەكانیان ئەوەندە سەخت دەبێت ئەوكاتە پێویستییان بە نەخۆشخانە دەبێت.


سەرچاوەکان



1730 بینین