ئۆتۆمبێلەکانی مارسیدس C200

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-16:35:00 - کۆدی بابەت: 3650
ئۆتۆمبێلەکانی مارسیدس C200

ناوه‌ڕۆك

ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200

ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200 لە بەرهەمەکانی کۆمپانیای مارسیدسی ئەڵمانییە، کە کاری بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی گرانبەهایە، هەوەها سەر بە کۆمپانیای (Daimler AG)ـیە، نەوەی C ئۆتۆمبێلی مارسیدس لەساڵی 2014 بڵاوکرایەوە، کە توانایەکی بێ وێنەی هەیە.

تایبەتمەندییەکانی

  • قەبارەی بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە 1800 سی سییە، هێزی  184 ئەسپی هەیە
  • گێڕەکەی ئۆتۆماتیکە و 7 خێرایی هەیە
  • خێرایی ئۆتۆمبێلەکە دەگاتە 240 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
  • لە ماوەی 7.5 چرکەدا خێراییەکەی لە 0 دەگات 100 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا
  • خاوەنی سیستمی برێکی (ABS)ـە
  • بۆ هەر 100 کیلۆمەترێک 5.5 لیتر بەنزین سەرفدەکات
  • ئۆتۆمبێلەکە خاوەنی ئاوێنەی کارەباییە و فێنککەرەوەیەکی بەهێزی هەیە
  • ئەیرباگی تێدایە بۆ شۆفێر و سەکن
  • قفڵ مەکەزییە
  • لایتی تایبەت بە کەشوهەوای تەماوی هەیە
  • درێژی ئۆتۆمبێلەکە 4.68 مەترە، پانی 2 مەترە، بەرزی لە زەوییەوە 1.44 مەترە
  • تایەکانی دواوەی دەسوڕیتەوە، هەوەرها 5 شوێنی دانیشتن (کوشن)ـی هەیە 
  • قەبارەی تەنکی بەنزینەکەی 41 لیترە
  • کامێرای دواوەی هەیە لەگەڵ چەند هەستەوەرێکدا بۆ ئاسانکاریکردن لەکاتی پارککردنی ئۆتۆمبێلەکە
  • جامەکانی کارەبایین و قەبارەی ویلەکانی 17 ئینچە
  • شوێنی AUX و USB هەیە، هەروەها لەگەڵ کارپێکەری CD و تایبەتمەندی بلوتوس
  • تایبەتمەندی کۆنتڕۆڵکردنی خێرایی هەیە (تحديد السرعة)

کێشەکانی

زۆر ئەستەمە کێشە لە بەرهەمەکانی ئەڵمانیادا بدۆزیتەوە، چونکە ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەمی ئەڵمانییە بۆیە ئەو کێشە کەمانەی کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتەوە بریتییە لە :

  • مەسرەفی زۆرە چونکە بەنزینی زیاتر سەرف دەکات لەچاو ئۆتۆمبێلەکانی تر
  • نرخی ئۆتۆمبێلەکە زۆر گرانە کە هەموو کەس ناتوانێت بیکڕێت، نرخی ئۆتۆمبێلی مارسیدس C200 مۆدێلی 2015 دەگاتە 40 هەزار دۆلاری ئەمریکی


سەرچاوەکان



1087 بینین