فەلسەفەی یاسا

فەلسەفەی یاسا

له‌لایه‌ن: محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-24-22:51:00 - کۆدی بابەت: 3677
فەلسەفەی یاسا

ناوه‌ڕۆك

فەلسەفەی یاسا چۆنە؟

هەندێ لە لێکۆڵەران فەلسەفەی یاسایان کردۆتە لقێکی فەلسەفەی ڕەوشت، لە پاشاندا لە لێکۆلینەوەی ئەو پەیوەندیەی کە یاسا و ڕەوشت بەیەکەوە دەبەستێتەوە کردیان بە پاشکۆیەکی لێکۆلینەوە ڕەوشتییەکان، تا لە کۆتاییدا چووە نێو چوارچێوەی فەلسەفە زانستییەکان. بیرۆکەی دادوەری کە دەوڵەت بڕیاری لەسەردەدات، جیاوازە لەگەڵ بیرۆکەی ڕەوشتی کە لە ناخەوە ویژدان یان ژیریی دەیسەپێنێت، کەچی دادوەری یاسایی لە فەلسەفەی یاسادا کۆمەلێک یاسان کە دەوڵەت بەسەر دانیشتواندا دەیسەپێنێت. (کانت) (یاسای کردەوە)ـی لە ڕەوشت جیاکردۆتەوە، چونکە ئێمە لە یاساکاندا بایەخ بە شتە دیارەکان دەدەین، بۆ نموونە پەیڕەوکردنی یاسا بە کردەوە یان بەکارێکی دیار، پەیوەندی بە نیازەوە نییە تەنها ئەوە نەبێت کە ببێتە هۆی کردەیەکی دیار چونکە دەوڵەت سزای کەس نادات لەسەر ئەوەی چی لە دەروونیدایە (ناخیدایە)، وە ئایا بیر لە ئەنجامدانی تاوان دەکاتەوە یان نیازی چاکەی یان خراپەی هەیە؟ فەلسەفەی یاسا راستەوخۆ بایەخ بە راستییەکانی یاسای بەشەکان نادات، بەڵکو بایەخ بەو پرەنسیپە بنچینەییانە دەدات کە زانایانی یاسا دای دەنێن، لەگەڵ بایەخدان بەو بیردۆزە گشتیانەش کە زانستی یاسایی تایبەتی دایدەنێت،

بابەتەكانی فەلسەفەی یاسا

دەکرێت بابەتەکانی فەلسەفەی یاسا بەم شێوەیە کورت بکرێنەوە:

١. فەلسەفەی یاسا لە زانیاری و لۆژیک دەکۆڵێتەوە کە زانستی یاسا پەیڕەویان دەکات، بەو چەمکە گشتییانەش کە لە زانستی یاسادانان و هی دیکە بەکاردەهێنرێن و ناکرێت لە زانستی بەشەکاندا دیاری بکرێت وەک چەمکی (کردەوە و نیاز و ویست و مەبەست و هۆ و خودی واتایی یاسا و ئازادی و هەڵبژاردن)، هەروەها لێکۆلینەوەی لۆژیکی ئەو بەرنامەیەی کە فەقیهەکان یان یاسادانەران پەیڕەوی دەکەن، لە ئەرکی فەلسەفەی یاسایە.

٢. لێکۆلینەوەی ئەو چەمکە سەرەکییانەی زانستی یاسا بەکاریان دەهێنیت و جیا لە زانستەکانی دیکە تایبەتە بە خۆی، وەک چەمکی (دادوەری و سزا و پاشکۆیاتی و کەسێتی و خاوەنداریتی)،

٣. لیکۆلینەوەی بیردۆزی یاسا گشتییەکان: بۆ نموونە  مەبەست لە سزادان چییە؟ هەندێ وتوویانە مەبەستەکە ڕاگرتنە و هی دیکە وتوویانە چاککردنەوەیە، کەسانی دیکە وتوویانە مەبەستەکە سزایە.

بیردۆزەكانی دادوەری

لە پرسیاری دادوەری چییە؟ لێرەدا دوو بیردۆزە هەیە:

  • بیردۆزی یەکەم: بنچینەی دادوەری دەباتەوە بۆ ئامادەکارییەکی خۆرسک یان بۆ چەمکی سەربەستی کەسێتی.
    بیردۆزی دووەم: دەڵێت دادوەری چەند ڕێسایەکی ڕەفتارە و جۆرە سزایەک کۆی دەکاتەوە و مێژوو بە پێی باروودۆخ دایاندەنێت، بۆ نموونە رێساکانی ڕەفتار پەرەدەسێنێت بەڵام ژیریی یان تێڕوانینی پوخت سەرچاوەکەی نین، بەڵکو واقیع و شارەزایی لە واقیع و مێژوو سەرچاوەکەیەتی.

 


سەرچاوەکان

239 بینین