چۆنیەتی ڕزگاربوون لە تینوێتی ڕەمەزان

له‌لایه‌ن: - محەمەد ڕزگار - به‌روار: 2021-03-26-00:52:00 - کۆدی بابەت: 3731
چۆنیەتی ڕزگاربوون لە تینوێتی ڕەمەزان

ناوه‌ڕۆك

خواردنەوەی شلەمەنییەكان لە كاتی بەربانگدا

لەشت پێویستی بە قەرەبووكردنەوی خێرای ئەو شلە و ماددانەی هەیە كە لەدەستتداوە بەبۆنەی ڕۆژووگرتنەوە، دەتوانین هەستی تینوێتی كەمبكەینەوە لەڕێگەی خواردنەوەی ئاوەوە هەروەها باشتر وایە ئەو ئاوانە بخورێتەوە كە خوێیە كانزاییەكانی تێدایە بۆ قەرەبووكردنەوەی ماددە كانزا لەدەستچووەكان، هەروەها دەتوانرێت چەند خۆراكێی تەندروستی بۆ زیادبكرێت وەك: چەند قاشە لیمۆیەك، گەڵای نەعنا، زەنجەفیلی هاڕراو، یان خواردنەوەی جۆرە جیاوازەكانی شلەمەنییەكان بەتایبەتی ئاوی میوەكان، پێشنیار دەكرێت لەو خواردنەوانە دووربكەوینەوە كە ماددە دروستكراو یان ڕێژەیەكی زۆر لە شەكریان تێدایە چونكە زیانێكی زۆر بە تەندروستی دەگەیەنن، هەروەها هەوڵبدە ئەو میوە و سەوزانە بخۆ كە ڕێژەیەكی زۆر لە ماددە ڕیشاڵییەكان و ئاویان تێدایە، چونكە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی تینوێتی.

دواخستنی كاتی پارشێوكردن

باشتر وایە كاتی پارشێوكرن دوابخەیت بۆ دوای نیوەشەو بۆ هێشتنەوەی ئەو شلەمەنیانەی كە لە لەشدا هەیە، هەروەها باشترە لە پارشێودا نانێكی سووك و كەم چەوری بخورێت.

سەرچاوەی شلەمەنی

ئاو

ئاو بەسەرچاوەیەكی سەرەكی شلەمەنی لەش دادەنرێت و لە وشكبوونەوە دەیپارێزێت، هەروەها دەتوانرێت ئاو لە جۆرە جیاوازەكانی تری خواردنەوە وەربگیردرێت وەك: ئەو میوە و سەوزانەی كە ڕێژەیەكی زۆر ئاویان تێدایە، هەروەها خواردنەوە وزەبەخشەكان سەرچاوەی باشی ئاون بەڵام چونكە ڕێژەیەكی زۆر شەكریان تێدایە زیان بە جەستەت دەگەیەنن، هەورەها دەبێت دووربكەویتەوە لە خواردنەوە گازییەكان و ئەو خواردنەوانەی كە كافاینیان تێدایە، بەهەمانشێوە دەبێت دووربكەوینەوە لەو خواردنەوانەی كە وامان لێدەكەن میز زۆر بكەین، چونكە دەبێتە هۆی لەدەستدانی شلەكانی لەشمان.

ئاوی میوەكان (شەربەت)

ئەستەمە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕێژەیەكی زۆر لە ئاو بخورێتەوە لەكاتی بەربانگكردنەوەدا، چونكە لەم كاتەدا ئاومیوەكان زۆر بەربڵاون و لە زۆربەی ماڵەكاندا هەیە، بەڵام باشتر وایە كەمتر بخورێنەوە چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە شەكریان تێدایە، لە جیاتی ئەوە باشترە قاشی لیمۆ یاخود پرتەقاڵ بكرێتە ناو پەرداخی ئاوەوە بۆ گۆڕینی تامەكەی و چێژ وەرگرتن لێی.


سەرچاوەکان



844 بینین