لێدانی تۆپ لە یاریی تۆپی پێ

له‌لایه‌ن: - ئاکام ئەکرەم - به‌روار: 2021-03-28-22:14:00 - کۆدی بابەت: 3861
لێدانی تۆپ لە یاریی تۆپی پێ

ناوه‌ڕۆك

لێدانی تۆپ

یاری تۆپی پێ زیاتر پشت بە لێدانی تۆپ دەبەستێت، لێدانیش چەند جۆرێکی هەیە (لێدان بە پشتی پێ – بەڕووی پێ – بە ناوەوەی پێ – بە دەرەوەی پێ – بە پاژنەی پێ – بە ئەژنۆ) هەموو ئەم لێدانانە لەکاتی وەستانی تۆپ یان جوڵەدا بەکاردێت.
لەگەڵ ئەوەشدا هەریەک لەم لێدانانە شێواز و چۆنیەتی لێدانی تایبەتی خۆی هەیە لە ئاڕاستەکردن و ماوەبڕینی تۆپەکە (دوور – نزیک – ناوەند – بەرز – نزم) 

لێدانی تۆپ بەسەر

شێوەی ئەنجامدانی

١_ قاچێک لەپێشی ئەوی تر بەماوەی هەنگاوێکی کورت.
٢_ هەردوو ئەژنۆ کەمێک نوشتاوەتەوە.
٣_ چەقی قورسایی لەش لەسەر قاچی دواوەیە.
٤_ هەردوو دەست بەرزدەبێتەوە بۆ ئاستی ناوەڕاستی سەر.
٥_ بۆ لێدانی تۆپەکە خوێندکار و قوتابی قاچی دواوە درێژ دەکات و پاڵ بە لەشیەوە دەنێت بۆ پێشەوە ئەمەش دوو جۆری هەیە بە وەستانەوە و بە جووڵەوە.
لێدانی سەر چەند جۆرێکی هەیە لێدان بە لای سەر لێدان بە پشتی سەر.

خلبونەوەی تۆپ

کارامەیی خلبونەوە بریتیە لە گواستنەوەی تۆپ لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر بە مەرجێ لەژێر کۆنترۆڵی یاریکەردا بێت، بۆیە پێویستە لەسەر یاریکەر:
١_ تاکو یاریکەر خێرابێت پێویستە تۆپەکە بۆ دوورترین جێگا بنێردرێت.
٢_ تاکو یاریکەری بەرامبەر دووربێت پێویستە تۆپەکە دوورتر بڕوات.
٣_ زەوی یاریگا لێدانی تۆپەکە دەگۆڕێت لەڕووی نزیکی و دووری و هێزی و خێرایی.
٤_ هەروەها بوونی هەوای بەهیز کاریگەری هەیە لە گۆڕینی ئاڕاستەی تۆپەکە.
٥_ لەکاتی خلبوونەوەی تۆپ دەبێت یاریکەر سەیری نێوان تۆپەکە و یاریگا بکات.
٦_ دەبێت یاریکەر ئەو جۆرە خلبوونەوە بەکاربێنێت کە گونجاوبێت لەگەڵ ئامانج و خەسڵەتی ئەو خلبوونەوەیە.

تۆپ بەردانەوە

بریتیە لە ڕێگەیەک بۆ دووبارەبوونەوەی دەستپێکردنی یاری دوای وەستانێکی کاتی.
چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی یاری لەکاتی تۆپ بەردانەوەدا:
ناوبژیوان (حکم) تۆپەکە لەشوێنی ڕاگرتنی یاریەکە بەردەداتەوە لەنێوان دوو یاریکەری بەرامبەر یەکتر لەو کاتەی تۆپەکە بەر زەوی دەکەوێت یاری دەستپێدەکاتەوە.

لێدانی سەرەتا

لێدانی سەرەتا ڕێگایەک بۆ دەستپێکردنی یان دووبارە دەستکردنەوەی بە یاری لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا:
_ کاتی دەستپێکدنەوەی یاری
_ دوای تۆمارکردنی گۆڵ تیپ لێدانی سەرەتا ئەنجام ئەداتەوە.
_ کاتی دەستپێکدنی گێمی دووەمی یاری.
_ کاتی دەسپێکردنەوەی هەر گێمێکی زیادە.
_ ئەکرێت گۆڵ تۆماربکرێت بە لێدانی سەرەتا.

چۆنیەتی ئەنجامدانی لێدانی سەرەتا

سەرجەم یاریکەرەکان لە نیوە یاریگای خۆیان دەبن.
_ یاریکەرانی تیپی بەرامبەر لەدووری ٩،٥ بۆ ١٠ یاردە بەلایەنی کەمەوە دووربن واتە لەودیو هێمای دیاریکراوی ناوەڕاست.
_ ناوبژیوان ئاماژە دەکات.
_ لەسەرەتای یاریدا تۆپ بۆ پێشەوە لێدەدرێت و دوای ئەوە قەبارەی خۆی بڕی دەکەوێتە یارییەوە.
_ ئەو یاریکەرەی لێدانی سەرەتا ئەنجام دەدات تا بەر یاریکەرێکی تر نەکەوێت بۆی نییە لێی بداتەوە.


سەرچاوەکان



7891 بینین